سەرۆككۆماری عیراق بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی كرد
عیراق 11:26 AM - 2024-09-17
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆككۆماری عیراق بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی كرد
لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، ستایشی رێكخستنی پێشانگاكە و هەوڵەكانی رێكخەرانی كردو ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە پێشانگە و كۆڕبەندە ئەدەبی و فیكریانە كرد لە دەوڵەمەندكردنی رەوتی رۆشنبیری و بەهێزكردنی لێكنزیكبونەوەی كولتوریی نێوان گەلان و نەتەوەكان.
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، رۆژی دوو شەممە 16-9-2024 لە بەغدا، ئامادەی سیمینارێكی دیالۆگی سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی-كوردی بوو لەژێر ناونیشانی "دیالۆگی عەرەبی-كوردی دەستپێشخەرییەكە بۆ چالاككردنەوەی یادەوەری و چارەنوسی هاوبەش"، كە لەچوارچێوەی دیدارە رۆشنبیرییەكانی خولی 25ەمینی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە بەغداد رێكخرابوو.
بەشداربووانی گفتوگۆكە لە سیمینارەكەدا ئاماژەیان بەڕۆڵی گرنگی سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی-كوردی كرد لە بەهێزكردنی دیالۆگی رۆشنبیری و هزری و ئەدەبی، كە عەرەب و كورد و پێكهاتەكانی دیكەی عێراق كۆدەكاتەوە، سەرەڕای بایەخی كاركردن بۆ پەرەپێدانی خاڵە هاوبەشەكان، كە خزمەت بەپێكەوەژیانی ئاشتیانە و هاریكاری لە بوارە جیاجیاكاندا دەكات.
هەروەها بەشداربووان جەختیان لەگرنگی رۆڵ و بەشداریكردنی رۆشنبیران و نوسەرانی كورد و عەرەب كردەوە لە دەوڵەمەندكردنی فیكر و كولتور بۆ بەدیهێنانی لێكگەیشتن و نزیكبونەوە و زاڵبون بەسەر كێشە و جیاوازییەكان، كە لەماوەی رابردودا رویانداوە و چارەسەركردنیان لەپێناو هێنانەدی كۆمەڵگەیەكی هۆشیاری دیموكراسی.
هاوكات سەرۆككۆمار سەردانی بەشەكانی پێشانگاكەی كرد، كە بەرهەمی چەندین دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی عەرەبی و ناوخۆیی و وەزارەتەكان و دامەزراوە كولتوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتییەكانی حكومی لەخۆگرتبو.
سەرۆككۆمار لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، ستایشی رێكخستنی پێشانگاكە و هەوڵەكانی رێكخەرانی كردو ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە پێشانگە و كۆڕبەندە ئەدەبی و فیكریانە كرد لە دەوڵەمەندكردنی رەوتی رۆشنبیری و بەهێزكردنی لێكنزیكبونەوەی كولتوریی نێوان گەلان و نەتەوەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

