د.لەتیف رەشید: گۆڕانی كەشوهەوا هەڕەشەیە لەئاسایشی ئاو و خۆراك
عیراق 03:50 PM - 2024-09-22
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق رایدەگەیەنێت: "گۆڕانی كەشوهەوا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئاسایشی تەندروستی تەواوی عیراقیەكان و سەقامگیری وڵات و كۆمەڵگەكان هەیە، تێكچوونی كەشوهەوا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی ئاو و خۆراك".
د. لەتیف جەمال رەشید رۆژی 22/9/2024 بەشداری لەچالاكییەكانی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بەگۆڕانی كەشوهەواو كاریگەرییەكانیان لەسەر ئاسایشی تەندروستی لە عیراق كردو لە راگەیەندراوێكی ئۆفیسی رۆژنامەوانی كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە دەڵێت: " لە سەردەمی ئێستادا گۆڕانكاری لە كەشوهەوا بە یەكێك لەگرنگترین ئاستەنگەكانی بەردەم مرۆڤایەتی دادەنرێت، بەوپێیەی نەك هەر ئاستەنگی ژینگەیی، بەڵكو راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئاسایشی تەندروستی گەلان و سەقامگیری وڵات و كۆمەڵگەكان هەیە".
لەوتەیەكیدا سەرۆككۆماری عیراق باسی لە تێكچونی ژینگە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو كەمبونەوەی سەرچاوە ئاوییەكان كردو وتی: "هەموو ئەمانە هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكان و زیادبوونی فشار لەسەر سیستمی چاودێری تەندروستی و هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراك و ئاو، بۆیە لەسەر ئاستی حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان پابەندین بەهاوكاری لەگەڵ هاوبەشەكانیان لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕان بەدوای رێگەچارەی بەردەوام و كاریگەر بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانە".
د. لەتیف جەمال رەشید باسی لەوەشكرد، ئەو كۆنفرانسە وەك سەكۆیەكە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزمونەكان و پەرەپێدانی ستراتیژەكان كەبەشدارن لەبەهێزكردنی ئاسایشی تەندروستی لە وڵاتەكە و هەمو ناوچەكەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

