شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: پڕۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خێرابكرێت
کوردستان 05:56 PM - 2024-09-22
نوسینگەی راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، رائد كریس راینگانس
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەخت لەخێراكردنی پڕۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەپێناو هێزێكی یەكگرتووی نیشتیمانی لەژێر چەتری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا دەكاتەوە".
ئەم وتانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێشوازی لەرائد كریس راینگانس، سەرپەرشتیاری رێكخستنی فیرقەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەچوارچێوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا هات.
بەبێی راگەیەندراوێكی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە كۆپییەكی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "هەردوولا جەختیان لەخێراكردن و بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە كردەوە، لەپێناو هێزێكی یەكگرتووی نیشتیمانیدا، هەروەها هاوڕابوون كەوا تیرۆریستانی داعش هێشتا مەترسین بۆ سەر ئارامیی و سەقامگیری ناوچەكە، بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەم كاتەدا گرنگ زانی.
ئەوەش راگەیەندراوە: "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین بەرەوپێشچوونی چاكسازییەكانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەو یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كرا، هەروەها تیشك خرایە سەر ئەو هەنگاوانەی كە بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوون كراون سەبارەت بە چاكسازیی هێزی پێشمەرگە، وەك بەشێك لە پابەندبوونی هاوبەشی ماوە درێژ بە مەبەستی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

