وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
کوردستان 12:37 PM - 2024-10-07
PUKMEDIA
کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەزاری وتەبێژی لیستەکەیەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕەسمی رەتکردنەوەی هەژماری منی راگەیاند و داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش کرد کە هاوکاربن لە جێبەجێکردنی داواکەی دادگای فیدراڵی کە تەوتین-ە نەک هەژماری من بۆ مووچەخۆران، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لەڕیشەوە چارەسەربکرێت، هاوکات کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی راشیگەیاند: "یەکێتی رێگا نادات مەلەفی غاز بەدەردی مەلەفی نەوت ببرێت و داهاتەکەی بۆ سوودی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبێت".
یەکێتی هەژماری من رەتدەکاتەوە
کاروان گەزنەیی وتەبێژی
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ١-ـی ٢٠٢٤، لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژێر رۆشنایی
وتارەکەی سەرۆک بافڵ دا لە شاری کۆیە بە هەموو شێوەیەک پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگای (هەژماری من)ـەوە رەتدەکاتەوە و پڕۆژەی
تەوتین بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە پەسەند دەزانین، ئەمەش لەپێناو
بەرژەوەندی گشتی خەڵکی هەرێمی کوردستاندایە".
"تیمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان پێشتر لە حکومەت کاری جددی کردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێم، لە هەمان کاتدا رامانگەیاندووە کە ئەم پڕۆسەیە پڕۆسەیەکی ئارەزومەندانەیەو
نابێت بە هیچ شێوەیەک مووچەخۆر ناچار بکرێت کە بەشداری سیستمەکە بکات یاخود بەزۆر
بانکێکی بۆ دیاریبکرێت، بۆیە لەژێر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، یەکێتی لەگەڵ
تەوتین-ە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەم روانگەیەشەوە تیمی یەکێتی
لە حکومەت و پەرلەمانی عیراق راسپێردراون کە کاری جددی بکەن بۆ تەوتین-ی
مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق، هاوکات هێنانی لقی بانکە
فیدراڵییەکان بۆ پارێزگای سلێمانی"، وتەبێژی لیستی ١٢٩ێ یەکێتی وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا:
"پەیاممان بۆ لایەنە سیاسییەکان هەیە کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی یەکێتی بن
لە رەتکردنەوەی هەژماری من و جێبەجێکردنی تەوتین، چونکە وەک دەزانن بەشێکی زۆری
پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و
راپەڕین لای لایەنەکانی دیکەن و پێویستە هاوکارمان بن".
یەکێتی ناهێڵێت پرسی غاز بە دەردی پرسی نەوت بڕوات
سەبارەت بە پرسی نەوت و
غاز، وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی رایگەیاند: "سەرۆکی یەکێتی بە ئاشکرا رایگەیاندووە
کە نەوت و غاز دوو سەرچاوەی سروشتی و داهاتی هەرێمی کوردستانن و پێویستە هاووڵاتیانەوە،
بەجۆرێک کە هاووڵاتیان لەو داهاتە سروشتییە سوودمەند بن، بە ناڕاسیبوونمان لە
مەلەفی نەوت و بەشێوەیەک کە نەیتوانی خێر بداتەوە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان،
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکید دەکاتەوە کە رێگا نادات پرسی غاز بە هەمان
شێوەی پرسی نەوت ببرێت، چونکە یەکێتی مەبەستیەتی کە غاز بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان
دابینبکرێت پاشان بیر لە هەناردەکردنی بکرێتەوە".
"یەکێتی دەیەوێت داهاتی
غاز و هەناردەکردنی بخرێتە خزمەت هاووڵاتیان و گەنجان و مووچەخۆرانمان، سەرجەم چین
و توێژەکانمان لەو داهاتە سوودمەندبن، لەئێستادا حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٣٠٠ هەزار
بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بەڵام ئامادەنییە لەو داهاتە هیچ پڕۆژەیەک بۆ سلێمانی،
هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین جێبەجێ بکات، لە بەرامبەردا یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە یەک چاو سەیری سەرجەم خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و لەڕوانگەی هەستکردنمان
بە بەرپرسیارێتی، غاز بۆ دابینکردنی کارەبای هەولێر و دهۆک دەنێرین"، کاروان
گەزنەیی وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا:
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت ئەو سیاسەتە چەوتە حکومڕانییە راست
بکاتەوە و خەڵکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە بە یەک چاو سەیربکرێن و ئەرکی
حکومەتە خزمەتگوزاری بۆ هەموو شار و شارۆچکەکان وەک یەک دابینبکات، نەک وەک ئەوەی
کە لەئێستادا دەبینرێت و حکومەت بەمەبەست پڕۆژەکان لە هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان
و راپەڕین پەکدەخات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

