زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عیراق بەدەستهێنا
کوردستان 01:44 PM - 2024-10-09
PUKMEDIA
زانکۆی سلێمانی
بەپێی ریزبەندی دامەزراوەی (تایمز-Times Higher Education)ـی بەریتانی، زانکۆی سلێمانی لە
ریزبەندی یەکەمدا دێت لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عیراق.
پلەی زانکۆی سلێمانی بەرزبووەتەوە
د. کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: "زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەکەمی زانکۆکانی
بەدەستهێنا، ئەمەش بەپێی زیزبەندی دامەزروەی (تایمز-Times Higher Education)ـی بەریتانی".
"بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەم پلەیە بۆ یەکەم جار پیرۆزبایی لە خۆمان و
لە هەموو لایەک دەکەین ، دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و
خوێنداکارانی زانکۆی سلێمانی دەکەین"،
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "لە ریزبەندی هەمان دەزگادا، زانکۆی سلێمانی لەنێوان
پلەی 2800 بۆ 2900ـی زانکۆکانی جیهان بوو، بەڵام ئیستا زانکۆکەمان هاتووەتە پلەی
نیوان 1000 بۆ 1200، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ زانکۆی سلێمانی و هەموو هەرێمی
کوردستان".
لە یەکەم بەشداریدا زانکۆی سلێمانی یەکەم بوو
ریزبەندی (تایمز-Times Higher Education)، یەکێکە لە ریزبەندە سەرەکییەکانی جیهان، ژمارەیەکی کەمی
زانکۆکان دەتوانن بەشداری ئەم ریزبەندییە بکەن بەهۆی ئەو پێوەرانەی کە دانراوە،
زانکۆکانی عیراق 7 سالە بەشداری ئەم پرۆسەیە دەکەن، سێ ساڵ زانکۆی بەغدا یەکەم
بووە، دوو ساڵ زانکۆی تەکنەلۆجی یەکەم بووە، ساڵێک زانکۆی بابلیۆن یەکەم بووە،
ئەمساڵیش زانکۆی سلێمانی لە یەکەم بەشداریکردنیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
دامەزراوەی تایمزی بەریتانی، شانبەشانی
دامەزراوەی شانگەهای و دامەزراوەی کواکەرێلی سیمۆندس، یەکێکە لە سێ
سەرەکیترین ئەو دامەزراوانەی لە سەر ئاستی جیهان چەندین ڕیزبەندیی
جیاجیا بۆ زانکۆکان دەکات گرنگترینیشیان (ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان)ـە،
کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و گشتگیرترین ڕیزبەندییەکان و لە
هەڵسەنگاندنی زانکۆکاندا پشت بە چەندین پیوەری جیاجیا دەبەستێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

