بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی مووچەی خانەنیشانی هێزەكانی ٧٠ خەرجدەكرێت
کوردستان 01:30 PM - 2024-10-10
PUKMEDIA
لیوا روكن عومەر فەرماندەی هێزەكانی ۷۰ و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم
لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەی تەواوی ئەو خانەنیشینانەی هێزەكانی ٧٠ خەرجكرا كە مووچەكانیان گرفتی هەبوو.
دوای ئەوەی لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن، فەرماندەی هێزەكانی ۷۰ داوای لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە مووچەی ئەو خانەنیشانەی هێزەكانی ٧٠ كە گرفت بۆ مووچەكانیان دروست بووە خەرجبكرێت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی داواكەی فەرماندەی هێزەكانی ۷۰ دایەوە و فەرمانی كرد بە خەرجكردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنیشینانەی هێزەكانی ٧٠ كە مووچەكانیان گرفتی هەبوو.
پێشتریش موقەدەم عادل مەلا تاهیر جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی 70 سەبارەت بە داوخستنی موچەی خانەنشینانی هێزەكانیان لەلێدوانێكی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "دواخستنی موچەی ئەفسەران و پێشمەرگە خانەنشینەكانی هێزەكانی 70 مەبەست لێی بێزاركردن و بێومێدكردنیانە كە ساڵانێكی زۆر خەبات و خزمەتییان كردووە، پێمانوایە دروستكردنی ئەم گرفتە لەلایەن حكومەتەوە وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنرێت".
ئەو كەسانەی لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هێزەكانی 70 موچە وەردەگرن ئەو پێشمەرگانەن كە ماوەی یاسایی خزمەتییان تەواوكردووە و بەپێی یاسای خزمەت و خانەنشینی ساڵی 2007 و رێنماییە بەركارەكان خانەنشین دەكرێن، بەڵام لەئێستادا و دوای هاتنەسەرخەتی بەغدا سەبارەت بەرێكخستنەوەی موچەكان، پێویستە بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق كاروبارەكان جێبەجێ بكرێت، ئەمەش ئاڵۆزییەكی دروست كردووە وپێویستی بەكاتە تاوەكو رێكارەكان جێیبەجێ دەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

