سەرۆككۆمار: خاكی عیراق نابێتە ناوەندی دەستدرێژی دژبە وڵاتانی دراوسێ
عیراق 06:39 PM - 2024-10-13
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لە عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری كرد، كە د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و محەمەد كازم سادق باڵیۆزی ئێران لە عیراق ئامادەبوون.
لە دیدارەكەدا، كە یەك شەممە 13-10-2024 لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەكانی ناوچەكە، تاووتوێكران.
سەرۆككۆمار جەختی لە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە، هەروەها ئاماژەی بە بایەخی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كرد بە پشتبەستن بە پەیوەندییە مێژوویی و كۆمەڵایەتی و ئایینییەكان، كە هەردوو وڵاتی دراوسێ كۆدەكەنەوە ئەویش لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە.
سەبارەت بە پەرەسەندنەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە، سەرۆككۆمار جەختیكردەوە، كە پێویستە دەستبەجێ كاربكرێت بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و وەستاندنی بە ئامانجگرتنی خەڵكی مەدەنی و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی دژبە گەلی فەڵەستین لە كەرتی غەززە و رێگرتن لە هەوڵەكان بۆ فراوانكردنی ململانێ لەناوچەكەدا.
رونیشیكردەوە: "بەردەوامی شەڕی غەززە و لوبنان هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە و جیهاندا دەكات، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی بەرقەراركردنی ئارامی و پەرۆشی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان بەڕێگەی دیپلۆماسی، هەروەها بۆ دورخستنەوەی ناوچەكە لە مەترسی پەرەسەندنی رەوشەكە. هاوكات ئاماژەی بەوەكرد، كە عیراق رەتیدەكاتەوە خاكەكەی ببێتە ناوەندی دەستدرێژی دژبە وڵاتانی دراوسێ، هەروەها رەتیدەكاتەوە هەر پێشێلكارییەك یاخود دەستدرێژییەك بكرێتەسەر شار و گوندەكانی".
لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران دیدگای وڵاتەكەی لەبارەی رەوش و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و پەرۆشییان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی خستەڕو. جەختیشیكردەوە: "كە دەستدرێژی بۆسەر لوبنان و غەززە پێشێلكردنی یاساكان و عورفە نێودەوڵەتییەكانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

