شێخ جەعفەر: دەنگبدەن بەیەكێتی بۆ كۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی خۆسەپێن
ی ن ک 06:51 PM - 2024-10-13
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسرای ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و دەنگدەران دەكات و رایدەگەیەنێت: "دەتوانن بەدەنگەكانتان قەوارەی هەرێم بپارێزن و هاوسەنگی هێز بگۆڕن و حكومڕانی راستبكەنەوە" دەشڵێت: "دەنگبدەن بەیەكێتی بۆ كۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی خۆسەپێن".
راشیدەگەیەنێت: "بەدەنگدان بە لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یارمەتیدەر و بەشداردەبن لە پێكهێنانی حكومەتێك كە گوێ لە خواست و داواكارییەكانتان بگرێت و كۆتایی بە سەردەمی قۆرخكاری بهێنێت".
لەدرێژەی پەیامەكەیدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژە بەوەشدەكات: "بە دەنگدانیتان بە كاندیدانی دڵسۆزی یەكێتی داستانێكی دیموكراسی تۆمار بكەن تاوەكو ببێتە پەندو وانە بۆ دەسەڵاتداری بێباك و خۆسەپێن".
دەقی پەیامەكە:
كۆمەڵانی ستەمدیدەی خەڵكی كوردستان!
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان، پێشمەرگەو هێزە ئەمنییە قارەمانەكان و تێكۆشەرانی دێرین و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەرو رێكخستنە دێرینەكان. مامۆستایانی ئایینی و فەرمانبەران و مامۆستایان و مامۆستایانی زانكۆو خانەنشینانی مافخوراو، خوێندكارانی رۆشنفكر، كرێكاران و جوتیارانی زەحمەتكێش، گوندنشینانی پەناگەی شۆڕش. ژنان و پیاوان و گەنجانی تێكۆشەر، رۆژنامەنووس و نووسەرو رۆشنبیرانی بەهەڵوێست، كاسبكاران و هەژارانی وڵاتەكەم، رێكخراوە خێرخوازەكان و سەرمایەدارانی نیشتمانپەروەر. ئەندازیاران و پزیشكان و كارمەندانی ماندوونەناسی تەندروستی، پارێزەران و مافپەروەرانی هێژا، خاوەن پێداویستییە تایبەتە بەڕێزەكان، وەرزشكارانی ئازیز.
كوردانی تاراوگەی نەهامەتچێژ، ئەی ئەوانەی لەدەستی نادادی و نا رەشیدیی دەسەڵات سەری خۆتان هەڵگرتووە.
دانیشتوانی ئازیزی هەولێری خۆڕاگرو هۆلاكۆ بەزێن، سلێمانی ئەی شاری رۆشنبیریی و هەڵمەت و قوربانی،
خەڵكی ستەمدیدەی سنووری پارێزگای كەركوكی قودسی كوردستان، دهۆكی مقاوەمەت و بێشەی شۆڕشی نوێ و هەڵەبجەی سیمبولی ئاشتی و مەزڵومییەتی كورد. دانیشتوانی تێكۆشەری ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان، سۆران، راپەڕین، زاخۆ.
ئازیزان، هەروك چۆن لەرابردوودا بەهەڵوێستی جوامێرانەتان و بەگیانی خۆتان داكۆكیتان لە قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كردووە، ئێستاش دەرفەتێكی زێڕین هاتووەتە پێشەوە دەتوانن بەدەنگەكانت قەوارەی هەرێم بپارێزن و هاوسەنگی هێز لە هەرێم بگۆرن و ئەو لادانەی لە شێوازی حوكمڕانیدا دروست بووە راستبكەنەوە، دەتوانن لەڕێی دەنگەكانتانەوە بەدەسەڵات بڵێن مانەوەتان لە دەسەڵاتدا یاخوود لادانتان لەسەر كورسی دەسەڵات بەندە بەدەنگ و ئیرادەی گەلی كوردستانەوە، دەتوانن بەدەنگدان بە لیستی 129ی یەكێتی، یارمەتیدەرو بەشداربن لە پێكهێنانی حكومەتێك كە گوێ بەمەینەتی و داخوازییەكانتان بدات و كۆتایی بە سەردەمی قۆرخكاریی بێنن.
داواتان لێدەكەم قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵماڵن و خۆتان و كەسوكارو دراوسێ و هاوڕێكانتان بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەدەنگدان بە كاندیدانی دڵسۆزی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داستانێكی دیموكراسی ئەوتۆ تۆماربكەن كە ببێتە پەندو وانە بۆ هەر دەسەڵاتدارێكی بێ باك و خۆسەپێن.
PUKMEDIA
دەقی پەیامەكەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەڤیدیۆ:
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

