رەفعەت عەبدوڵا: هەژماری من شكستیهێناوەو تەوتین چارەسەرە
کوردستان 07:57 PM - 2024-10-14
PUKMEDIA
رەفعەت عەبدوڵا لە دیداری رۆژنامەنوساندا
رەفعەت عەبدوڵڵا، لە دیدارێکی رۆژنامەنووسیدا، کە لە مەکتەبی رێکخستن بەڕێوەچوو، رۆشنایی خستە سەر بەرنامەی نوێی کارکردنی یەکێتی و لەوەڵامی پرسیارێکی PUKMEDIA شدا رایگەیاند: "وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران مەحاڵ نییەو هەژماری منیش بەتەواوی لە سلێمانی شکستی هێناوەو دوای هەڵبژاردنیش لەهەرێمی کوردستان کۆتایی پێدێت و تاکە چارەسەری کێشەی مووچە تەوتینە".
لەدیدارەکەدا، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشیاری بازنەی هەڵبژاردنی سلێمانی لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسی PUKMEDIA دا لەبارەی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران رایگەیاند: "یەکێتی هیزێکی گەورە و کاریگەرە و هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بەرنامەی یەکێتی بۆ خزمەتی خەڵکە و بە بەدەستهێنانی زۆرترین متمانەی خەڵک دەتوانین پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرینەوە".
هەژماری من لای یەکێتی کۆتایی هاتووە
هەر لەوەڵامی پرسیارێکی تری PUKMEDIA دا، رەفعەت عەبدوڵڵا وتی: "لەم چەند ساڵەی کێشەی دواکەوتنی مووچە هەبووە، تیمی یەکێتی لە حکومەت و سەرۆک بافڵیش بەردەوام لەهەوڵدا بوون لەبەغدا ئەو کێشانە چارەسەر بکەن و فراکسیۆنی یەکێتیش هەوڵەکانی بۆ ئەو مەبەستە چڕکردۆتەوە، بەڵام کیشەکان لای حکومەتی هەرێم بوون، کەداتایەکی دروستیان نەخستوەتە بەردەم بەغدا، بۆ هەژماری منیش ، ئەوە لای یەکێتی یەکلایی بۆتەوەو ئەو هەژمارە رەتدەکەینەوەو کۆتایی هاتووە، لە حکومەتی داهاتووشدا لەهەموو هەرێمی کوردستان رەتدەکرێتەوە، لەهەموو جیهانیشدا شتی وا نەبووە پارە و قوتی خەڵک لە بانکی تایبەت و تاکەکەسییەوە دابەشبکرێت، لەبەرامبەردا تەوتینی مووچە چارەسەری کێشەی مووچە دەکات".
یەکێتی بە کۆمەڵێک هەوراز و نشێودا تێپەڕی
روونیشیکردەوە: "یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا بە کۆمەڵێک هەوراز و نشێودا تێپەڕی، بەهۆیەوە جۆرێک لە فرە خیتابی و فرە جەمسەریی دروستبوو کە ئەو حزبەیان بەرەو لاوازی دەبرد، بەڵام لە سێ ساڵی رابردوودا و بەتایبەتیش لەدوای پێنجەمین کۆنگرەوە یەکێتییەکی یەکڕیز و یەکگوتار هاتووەتە ئاراوە کە دەتوانێت لەئاستی تەحەدییەکانی بەردەمیدا بێت و ئەوەشی بە کردەوە سەلماندووە".
وتیشی: "ئێستا یەکێتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و عیراق و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش هێزێکی کارا و گوێلێگیراوە و دوو ساڵی رابردوو لە بابەتەکانی پێکهێنانی حکومەتی عیراقدا سەنگی ئەم حزبەی ئێمە بەتەواوەتی بۆ لایەنەکانی بەغداش روونبووەوە. لەئاستی ناوخۆشدا ئەو یەکڕیزیی و یەکگوتارییەی یەکێتی و روئیا نوێیەکەی بۆ حوکمڕانی، ئەو شێوازی خۆسەپێنییەی لایەنێک بەسەر کۆی جومگە سەرەکییەکانی حوکمڕانیدا رەتدەکاتەوە و کە دروشمی دەیڕوخێنین و کۆتایی پێدەهێنین-ی لەم بانگەشەیەدا بەرزکردووەتەوە، مەبەستی یەکێتی ئەزموونەکە و حکومەتەکەمان نییە کە خۆی خەباتی لەپێناودا کردووە و خوێنی بۆ بەخشیوە، بەڵکو مەبەستی لە رووخاندنی ئەو دیدگا و تێڕوانینەیە کە هەنووکە حوکمڕانیی پێ دەکرێت و لایەنێک بە ئاشکرا سیاسەتی برسیکردنی هەموو خەڵک و خوڵقاندنی قەیران لەدوای قەیران و سزادان و جیاوازیکردن لەنێوان خەڵک و ناوچە جیاجیاکاندا پەیڕەو دەکات، یەکێتیش دەیەوێت ئەو تێز و تێڕوانینە بڕوخێنێت."
یەکێتی یەک دیدگا و یەک گوتارە
ئەوەشی روونکردەوە کە دەوترێت ئێستا یەکێتی یەک دیدگا و یەک گوتار و سیاسەتی هەیە، مانای ئەوە نییە کە یەکێتی بیروڕای جیاوازی تێدانییە، بەڵام وتی: "هەموو بیروڕاکان دەخرێنەڕوو و بە دیالۆگ و موناقەشە لەسەر سیاسەتێکی یەکگرتووانە ساغ دەبێتەوە و ئەوە دەبێتە بڕیاری سەرۆک و سەرکردایەتی و هەمووانیش ئەوە جێبەجێ دەکەین و دەبێتە نەخشەڕێگەی کارکردنمان".
رەفعەت عەبدوڵڵا وتیشی: "دوو سێ ساڵی رابردووی یەکێتی لە بەغدا و هەڵبژاردنی پارێزگاکان و ئەو بەڵێنانەی کە داوێتی و جێبەجێی کردوون، رۆڵی هەبووە لەو متمانەیەی کە خەڵک بە یەکێتیی پەیدا کردووەتەوە و وتی: ئێستا ئیتر یەکێتی روو لە هەورازە و زۆربەی قەیرانەکانی تێپەڕاندووە، هەروەک چۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقیشدا بینیمان یەکێتی ئەنجامێکی زۆر باشی هەبوو، کوردی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لە هەڵبژاردنەکانی 2018 و 2021 و 2023 دا بە دەنگەکانیان وەڵامی نەیارەکانیان دایەوە و یەکێتییان بردە پلەی یەکەمەوە و خیانەتکاری راستەقینەیان ئاشکراکرد".
هەولێر وەردەگرینەوە
ئەوەشی وت: "بۆ پرسی ژنان ئێمە دەمانەوێت خۆیان بە هێز و توانای خۆیان بێنە ناو دەسەڵات نەک ئێمە دەستیان بگرین، دەبێت بونی خۆیان لەوە بەهێزتر بێت، بەتایبەت لەناو پەرلەمانی کوردستاندا دەمانەوێت کارا و بەرچاوبن".
"یەکێتی کەدەڵێت هەولێر وەردەگرینەوە، ئەیەوێت هەولێر بکاتە شارێک پڕ لە خزمەتگوزاری بێت بۆ خەڵکە گشتی و هەژارەکەی نەک بەس تەنها بۆ دەوڵەمەندەکان، بۆ ئەوەی بتوانین لە رووی ئەمنیی و خزمەتگوزارییەوە خزمەتی هەولێر بکەین، زەویی داگیرکراوی هەولێرییان بگەڕێنینەوە کەلەلایەن دەسەڵاتەوە داگیرکراون، خەڵکی هەولێر بەڕادەیەک زۆر نیگەرانن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

