عیماد ئەحمەد: کۆتاییهێنان بە زوڵم و جیاکاری تەنها بەیەکیتی دەکرێت
ی ن ک 08:43 PM - 2024-10-14
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد لە بازنەی هەڵبژاردنی توویمەلیک
عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بازنەی هەڵبژاردنی تووی مەلیکی سەرخستنی لیستی ١٢٩ یەکێتی بەسەرکردەوەو لەو سەردانەدا عیماد ئەحمەد وێڕای دەست خۆش و دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هەڤاڵان و لایەنگران و دڵسۆزان و خەڵکی سلێمانی لە بەرامبەر پەرۆشیان بۆ سەرخستنی یەکێتی و پشتگیریکردنیان بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی ووتی ئەم پەرۆشییە سورترمان دەکات کە لە خزمەتکردنی هەرێمەکەمان و خەڵکەکەمان بێ درێغ خزمەتکاربین و کاربکەین بۆ هێنانەدی ئامانجەکانیان .
عیماد ئەحمەد وتیشی پرسیار زۆر دەکرێت بۆ لەم قۆناغەدا یەکێتی وەک تاکە هێز دروشم و داواکاری و خواستەکانی هاووڵاتیانی هەڵگرتووەو پێشڕەوایەتی جێبەجێکردنیان دەکات وەڵامەکەی ئاسانە چونکە کۆتایهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی ، رووخانی زوڵم ، جیاکاری ، نادادی تەنها بە هێزێکی نیشتمانیی ، کوردستانی وەک یەکێتی دەکرێت ووتیشی تاکە ئومێد مابێت لەبەردەماندا بۆ باڵانسی هێز و گەڕانەوەی شکۆ بۆ خەڵک و هەرێمەکەمان یەکێتییە کە شانی داوەتە بەردەم راپەڕاندنی ئەرکە سەختەکان و جێبەجێشی دەکەین .
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا عیماد ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا پەیام و ستراتیژی یەکێتی روون و ئاشکرایەو سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی قسەی تاک بەتاکی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لە زاخۆوە تا خانەقین بە رەوانی گەیاندە هەموولایەک ، بۆیە ئەرکمانە پێکەوە بە یەک دەست هەموومان ئەم ئەرکە بگەیەنینە جێ و بەرنامەیەکی نوێی خزمەتکردن جێبەجێ دەکەین بە ویستی خەڵک و بەهێزترکردنی هەرێمەکەمان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

