بەئامادەبوونی سەرۆک بافڵ کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی یەکێتی لەهەولێر بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:25 AM - 2024-10-15
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، بە
ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتا کەرنەڤاڵ
و بانگەشەی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کە تێیدا سەرۆک بافڵ پەیامی نوێی دەبێت، پێشتریش
لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان وتی: "لە هەولێر وەڵامی ئەوانە دەدەمەوە
کە دەپرسن کۆتایی بەچی دەهێنین و لە کەرنەڤاڵی بادینانیش دووپاتیکردەوە کە سبەی
وەڵامی ئەوانە دەدەمە کە کۆتایی بەچی دەهێنین".
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کاروان گەزنەیی وتەبێژی
رەسمی لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە
ئاشکرایدەکات: "یەکێتی حەوتەمین و کۆتا کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤، لە هەولێری پایتەخت
ئەنجام دەدات".
لەو کەرنەڤاڵەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی،
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە هاووڵاتیانی هەولێری پایتەخت
و یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات.
"کۆتایی بە
دەسەڵاتی خۆ سەپێن دەهێنین." دروشمێکی سەرەکی لیستی یەکێتی ١٢٩ـیە و کۆتا
کەرنەڤاڵیش لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، سەر ڕێگەی سەرەکیی
کەرکوک دەبێت لە سەعات ٤:٠٠ـی پاشنیوەرۆ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەماوەی بانگەشەدا حەوت کەرنەڤاڵی گەورەی بۆ ناساندنی کاندیدەکانی لیستی
١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگا و قەزا و ناحیەکان ئەنجامداوە و لەسەرجەم
کەرنەڤاڵەکاندا تەئکیدی کردووەتەوە کە بەپشتیوانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە
دەسەڵاتی خۆسەپێن و گەندەڵ و جیاکار و نادادپەروەر دەهێنین، بۆئەمەش پشتیوانی
خەڵکی هەرێمی کوردستانمان دەوێت و داوایان لێدەکات لە رۆژی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، سندوقەکانی
هەڵبژاردن سەوزپۆش بکەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەنە هێزی یەکەم لە هەرێمی
کوردستان، چونکە لەرابردوودا سەلمێندراوە هەرکاتێک سەرۆکی حکومەت لای یەکێتی
بووبێت خەڵك لەخۆشگوزەرانیدابوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

