شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەهەڵبژاردن كۆتایی بەخۆسەپاندن و قۆرخكاری دەهێنین
ی ن ک 03:27 PM - 2024-10-15
PUKMEDIA
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "هەڵبژاردن، بەشدارییەكی مەدەنییە بۆ بەدیهێنانی شەراكەتی راستەقینە لەحوكمڕانیدا، بۆیە بەشداریكردن لەم پڕۆسەیەدا، تاكە رێگایە بۆ سازدانی گۆڕانكارییەكی سیاسی؛ فاكتەرێكە بۆ ئاڵوگۆڕو دەستاودەستكردنی دەسەڵات و هێنانەدی سەروەری یاساو كۆتایی هێنان بە كولتووری خۆسەپاندن و قۆرخكاری سیاسی".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و دەنگدەران دەكات و رایدەگەیەنێت: "چەند ڕۆژێكی تر، هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆسەیەكی چارەنووسسازدا بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بەڕێدەكەون بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان. ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئایندەی سیاسی و گۆڕانكاری حوكمڕانی هەرێمەكەمان گرنگییەكی زۆری هەیە، بەوپێیەی خەڵكی كوردستان ساڵانێكە بە ئومێدی گۆڕانكاری لە نەخشەی سیاسیی و كۆتاییهێنان بە حوكمڕانی تاكحزبی، جیاوازی و نادادی لە دابەشكردنی داهات و خزمەتگوزارییەكان بە پەرۆشەوە لە چاوەڕوانی ئەم هەڵبژاردنەدان".
ئاماژە بەوەشدەكات: "گرنگترین كۆڵەكەی سیستەمی دیموكراسی پەنابردن بۆ بڕیاری گەل. هەڵبژاردن، بەشدارییەكی مەدەنییە بۆ بەدیهێنانی فرەیی سیاسی و شەراكەتی راستەقینە لەحوكمڕانیدا. مێژووی ئەم ئەزموونە دیموكراسییە لە هەرێمەكەماندا، كە لەدوای راپەڕین مەزنەكەی گەلەكەمان بە هەڵبژاردنی رۆژی ١٩-٥-١٩٩٢ دەستپێكرد، بە یەكێك لە سیما دیموكراسی و مەدەنییەكانی هەرێمەكەمان دادەنرێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی دەمارگیری سیاسی و تاكڕەوی حیزبییەوە، دۆخی ئێستای هەرێمەكەمان لە ئاست داخوازی و چاوەڕوانی میللەتەكەماندا نییەو پێویستی بە چاكسازی و ریفۆرمی سیاسی هەیە".
لەدرێژەی پەیامەكەیدا ئاماژە بەوەشدەكات: "بەشداریكردن لەم پڕۆسەیەدا، تاكە رێگایە بۆ سازدانی گۆڕانكارییەكی سیاسی؛ فاكتەرێكە بۆ ئاڵوگۆڕو دەستاودەستكردنی دەسەڵات و هێنانەدی سەروەری یاسا و بەرجەستەكردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان. دەبێت ئەوەشمان لەیاد نەچێت چ هێزێك دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییانە ئەنجام بدات و كۆتایی بە كولتووری خۆسەپاندن و قۆرخكاری سیاسی بهێنێت، كە دژ بە پرەنسیپ و چەمكە هزرییەكانی دیموكراسین و ساڵانێكی زۆرە هەرێمی كوردستان بەدەستییەوە دەناڵێنێت".
لە كۆتایی پەیامەكەدا راشیدەگەیەنێت: "بۆ پاراستنی دەستكەوتە نەتەوەیی و سیاسی و مەدەنییەكانی گەلەكەمان، بۆ رێگریكردن لەتاكڕەوی سیاسی و گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی خەڵكی كوردستان، با لەم پایزەدا، سندووقەكانی دەنگدان سەوز بكەین و ژیانێكی شایستەتر بۆ هاووڵاتیانی هەرێمەكەمان دەستەبەر بكەین، سەركەوتن بۆ لیستی ١٢٩، لیستی حیزبی شەهیدان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

