شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: بەهیزكردنی ئیرادەی گۆڕانكاری بە دەنگدان بەلیستی یەكێتی دەبێت
ی ن ک 03:39 PM - 2024-10-15
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ بەشێكی زۆر لە رێكخستن و تێكۆشەرانی دێرینی سنووری سلێمانی
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "بۆ بەهێزكردنی ئیرادەی گۆڕینی دەسەڵات، لە رۆژی 20ی مانگدا گرنگە راپەڕینێكی دەنگدان بەرپابكەین و بەجۆش خرۆشەوە روو لە ناوەندەكانی دەنگدان بكەین و دەنگ بدەین بەلیستی ١٢٩".
ئەم وتەیەی شێخ جەعفەر لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا بوو لەگەڵ بەشێكی زۆر لە رێكخستن و تێكۆشەرانی دێرینی سنووری سلێمانی و دەوروبەری كە هەریەك لە هەڤاڵان جەمیل هەورامی لێپرسراوی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و مامۆستا عوسمان مەلا عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی رێكخستنەكان و جوتیار نوری ئامادەیبوون.
شێخ جەعفەر باسی لە شێوازی خراپی حوكمڕانی هەرێم و پێویستی كاركردنی جددی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی كردو جەختیكردەوە كە یەكێتی پێی ناوەتە قۆناغێكی تری حزبایەتی و ژیانی سیاسی، ئێستا یەكێتی یەك دەنگ و یەك هەڵوێستە و خاوەنی سەرۆك و بەرنامەی راست و رەوانی خۆیەتی، بۆیە دەتوانێت ئەركی گۆڕانكاریی لەشێوازی حوكمڕانی بەئاراستەی باشتركردنی باروگوزەرانی خەڵك جێبەجێ بكات.
لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا، هەریەك لە هەڤاڵان جەمیل هەورامی لێپرسراوی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و مامۆستا عوسمان مەلا عەبدوڵا جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی رێكخستنەكان، وتەیان پێشكەشكردو تێیدا باسیان لەڕۆڵی رێكخستنە دێرینەكان كرد، هەروەها ئامادەبووانیان هاندا رۆژی 20ی مانگ، خۆیان و كەسوكاریان، بەجۆش و خرۆشەوە روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بدەن بە لیستی ١٢٩ ی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

