كەمێكیتر كەرنەڤاڵی لیستی یەكێتی لەهەولێر بەڕێوەدەچێت
ی ن ک 03:56 PM - 2024-10-15
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ و لیستی ١٢٩ی یەکێتی
كەمێكیتر بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆتا كەرنەڤاڵ و بانگەشە بۆ لیستی ١٢٩ ی یەكێتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و لەپەیامێكدا سەرۆك بافڵ وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە دەپرسن كۆتایی بەچی دەهێنن.
ئەمڕۆ ١٥-١٠-٢٠٢٤، لە ناو ئاپۆڕای جەماوەرو لایەنگرانی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەهەولێر حەوتەمین و كۆتا كەرنەڤاڵی فراوانی حزبەكە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤، ئەنجامدەدرێت و تێیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتارێك پێشكەش بە هاووڵاتیانی هەولێری پایتەخت و یەكێتییەكان و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەماوەی بانگەشەدا حەوت كەرنەڤاڵی گەورەی بۆ ناساندنی كاندیدەكانی لیستی ١٢٩ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگا و قەزا و ناحیەكان ئەنجامداوە و لەسەرجەم كەرنەڤاڵەكاندا تەئكیدی كردووەتەوە كە بەپشتیوانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن و گەندەڵ و جیاكار و نادادپەروەر دەهێنین، بۆئەمەش پشتیوانی خەڵكی هەرێمی كوردستانمان دەوێت و داوایان لێدەكات لە رۆژی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، سندوقەكانی هەڵبژاردن سەوزپۆش بكەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەنە هێزی یەكەم لە هەرێمی كوردستان، چونكە لەرابردوودا سەلمێندراوە هەركاتێك سەرۆكی حكومەت لای یەكێتی بووبێت خەڵك لەخۆشگوزەرانیدابوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

