حەمەی حەمە سەعید: کاندیدەکانی یەکێتی شایستەی متمانەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-10-15
PUKMEDIA
کاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی لە پارێزگای هەڵەبجە
حەمەی حەمەسەعید داوایەک لەخەڵکی بە ئەمەکی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەکات و دەڵێت: "ئێمە لە بەردەم ئەزموونێکی تازەداین، کە کاریگەری لەسەر ژیان و داهاتووی چوار ساڵی حوکمڕانی وڵاتەکەمان دەبێت و هەر یەک لە ئێمە، لە ڕێگەی ئەو مافەی بۆ دەنگدان هەمانە، دەتوانین ڕۆڵێکی پێشەنگانە بگێڕین لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵاتەکەمان، بە دەنگەکانمان داهاتووی خۆمان و ڕێڕەوی ژیانی سیاسیی و ئابووریی و یاسایی کۆمەڵگەکەمان دیار بکەین".
"ئەگەرچی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، تەنیا سێ کورسی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ تەرخانکراوە، کە شایستەی زیاتر لەوەیە، بەڵام لە ژمارە گرنگتر ئەوەیە، کێ نوێنەرایەتیی پارێزگاکەمان بکات لە پەرلەماندا، بۆیە لێرەوە ڕووی داوام دەکەمە هەموو ئەو بەڕێزانەی مافی دەنگدانیان هەیە، دەنگەکانیان بە فیڕۆ نەدەن. با هەموومان بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەین و ببینە سەرخەرو پشتیوانێکی بەهێزی ئاڵوگۆڕی مەدەنیانەی دەسەڵات لە وڵاتەکەمان". حەمەی حەمە سەعید وادەڵێت
دەشڵێت:" کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شیاوترینن بۆ ئەوەی متمانەیان پێ بدەین، چونکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی دەنگ و ویژدانی زیندووی خەڵکی بەشمەینەت و قوربانیدەری سنوورەکەمان بکات ، چونکە کچ و کوڕی شەهید و تێکۆشەرە دێرینەکانی ڕێگەی ڕزگاری و ئازادی ئەمڕۆی کوردستان، لە پێشترن بۆ ئەوەی متمانەیان پێ ببەخشین.
ئەوەشدەخاتەڕوو:"بە دڵنیاییەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شەڕی بەدەستهێنانی ماف و خواست و داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوو دەکات. هەر بۆیە دەنگدان بە کاندیدەکانی، دەستەبەری نەفەوتانی دەنگەکانمان دەکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

