عەشیرەتی بابۆڵی: پارتیبوون رەتدەكەینەوە
کوردستان 04:01 PM - 2024-10-16
PUKMEDIA
وتەبێژی عەشیرەتی بابۆڵی
عەشیرەتی بابۆڵی بەناوی 127 گوندەوە رەتیدەكەنەوە كە ئەوان پەوەندییان بە پارتی دیموكراتەوە هەبێت و رایدەگەیەنن: "كەسێك بەناوی زوبێر سمایل و دوو كوڕییەوە لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووە، بوون بەپارتی".
لە راگەیەندراوێكدا بەناوی عەشیرەتی بابۆڵی-یەوە كە وێنەیكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاشكرایدەكات: "لێدوانی ئەو كەسەو دوو كوڕەكەی رەتدەكەینەوە كە بەناوی عەشیرەتی بابۆڵێ 127 گوند كردویەتی" و دەڵێن: "ئەو كەسە تەنیا گەورەی ماڵی خۆیەتی و هیچ پەیوەندییەكی بە سەرۆك عەشیرەتەوە نییەو تەنانەت سەرۆكی هیچ هۆزێكی نێو چوار عەشیرەتەكەی بابۆڵی-ش نییە".
لەوبارەیەوە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتەبێژێك بەناوی عەشیرەتی بابۆڵییەوە رەتیكردەوە كە پەیوەندیان بەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەبێت و رایگەیاند: "نابێت رێڕەوی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەلایەن هیچ حزب و لایەنێكەوە بەلاڕێدا ببرێت و ناوی عەشیرەتی بابۆڵی بەكاربهێندرێت".
وتیشی: "هیچ كام لە چوار سەرۆك عەشیرەتە سەرەكییەكەی بابۆڵی پەیوەندیان بە پارتییەوە نەكردووە، وەك ئەوەی كەسێك هەواڵی ناڕاستی بڵاوكردووەتەوەو میدیاكانی ئەو حزبەش بڵاویان كردووەتەوە كە دوورە لەڕاستییەوە".
هەر لەو كۆنگرەیەدا ئەوەشی راگەیاند: "عەشیرەتەكەیان هەر لەهەكارییەوە تاوەكو ئێستا رۆڵیان لەشۆڕشی نوێ و شۆڕشەكانی بزوتنەوەی كوردایەتیدا هەبووەو درێغیان نەكردووە، بەناوی هەر چوار سەرۆك هۆزەكەشەوە رەتیدەكەنەوە پەیوەندیان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

