تەزویرێكی نوێی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر
کوردستان 05:12 PM - 2024-10-16
ئاژانسەكان
بەنداوی گۆمەسپان
باڵی خۆسەپێن و دەستڕۆیشتووی ناو پارتی، وا راهاتوون بەبێ ساختەكاریی و گزیكردن ناژین، ئەم تەزویر و ساختەكارییە تەنها لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجام نادەن، بەڵكو لە هەموو بوارەكانی ژیاندا بە چەندین شێواز و تەرز دەیكەن، تەزوێرێك بەوەدەكەن ئەگەر وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی ئەركەكانی خۆیدا پڕۆژەیەكی گرنگی جێبەجێكرد، یان حزبێكی سیاسی كوردستانی بەتایبەت لە بەغدا بتوانێت دەستكەوتێك بۆ میللەتەكەمان دەستەبەر بكات بەتایبەتتر لە بواری موچە و قوت و گوزەرانی خەڵك، ئەو باڵە دەستڕۆیشتووە لەرێگەی سیناریۆ و درامایەكی ساختەوە ئەو دەستكەوتە بە حزبی دەكەن و لەناو حزب و حكومەتیشدا دەیكەنە موڵك و دەستكەوتی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر.
جۆری دووەم ئەوەیە كە هەمیشە باڵی دەستڕۆیشتووی ناوی پارتی، كاتێك دەست بۆ هەر هەنگاو و جوڵەیەك دەبات لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، ئەگەر پڕۆسەكە سەركەوتوو بوو، ئەوە ئەو دەستكەوتە مۆری خۆیانی لێدەدەن، خۆ ئەگەر شكستی خوارد، شكست و پاشەكشەكە دەخەنە ئەستۆی لایەنەكانی دیكەوە، هەر دوور نەڕۆین شكستی ریفراندۆم و دەرهاویشتەكانی.
تازەترین تەزویری باڵەكەی ناو پارتی، مەڕاسیمی كردنەوەی بەنداوی گۆمەسپانە لە پارێزگای هەولێر، كە سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر لەگەڵ كۆمەڵێك دەستو پێوەندی حزبی، بەبێ بەشداری وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری كردویەتییەوە، وا وێنای دەكەن كە دەستكەوتی كەسی سەرۆكی حكومەتە، لەكاتێكدا لە ئەزموونی حكومڕانی سەركەوتووی هەموو دنیا مادام بڕیاری پڕۆژەكە بە ئیمزای وەزیر دەست پێدەكات و هەر خۆشی راستەوخۆ سەرپەرشتی دەكات، ئەوا لە هەموو كەس زیاتر مافی هەیە لە راگەیاندن و كردنەوەی پڕۆژەكە ئەو شانازییەی پێ ببڕێت، نەك وەك ئەوەی ئەمڕۆ بە تەزویر و ساختەكردن بكرێت بە موڵكی كەسێكی تر.
لە بەدواداچوونێكی سەتەلایتی گەلی كوردستان بۆ ئەم پرسە، دەركەوت كە یەكەم هێشتا پڕۆژەكە بە تەواوی كۆتایی پێنەهاتووە و ئەمانە بۆ ئامانجی هەڵبژاردن بەكاریانهێناوە، دووەمیش تەزویرە ناشرینەكە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە لە مەراسیمێكی دراما ئامێزدا و بێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی وەزیری كشتوكاڵ ئەو چالاكییە كراوە، كە راستتر و وەك نەریتێكی حكومڕانییەكی پیشەیی و لێوەشاوە دەبوایە وەزیر و وەزارەتی كشتوكاڵ كە خۆیان خاوەن و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكەن، ئەوان شوێن و كات و ئامانجی كردنەوەی پڕۆژەكەیان دانابوایە، كەچی تەزویرچی و سوپەر تەزویرچییەكان مۆری خاوەندارییەتی لەو دەستكەوتەش دەدەن، بەڵام خەڵكی كوردستان بەتایبەت هەولێری قەڵا و منارە و خەڵكەكەی زۆر لەوە بە ئاگاترن و تێدەگەن، بە سیناریۆیەكی لەمجۆرە ناتوانن خۆڵ بخەنە چاوی خەڵكەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

