کاروان گەزنەیی: یەکێتییەکان هاوسەنگی هێزیان راستکردەوە
کوردستان 07:47 PM - 2024-10-21
PUKMEDIA
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی لیستی ١٢٩ی یەکێتی رایگەیاند: "پاش ئاشکراکردنی ئەنجامەکان دەرکەوت دەنگەکانی یەکێتی بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردوەو لێرەوە رایدەگەیەنین لەمەودا مۆدێلێکی نوێی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان دەستپێدەکات".
کاروان گەزنەیی وتەبێژیی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ
کەناڵەکانی راگەیاندن پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: "سوپاسێکی بێپایانی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی بانگەشەیەکی ئارام لەهەرێمی
کوردستان و داوای لێبوردن لەخەڵکی هەرێم دەکەین کەماندوومان کردبن لەبەڕێوەچونی
پرۆسەی بانگەشەو سوپاسیان دەکەین بۆ هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی لیستی شەهیدان".
"بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتی ئاماژە بەچەند خاڵێک دەکەین، خەڵکی
سەربەرزی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین متمانەی خاوەندارێتی
سیاسیان بەخشییە یەکێتی و دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ یەکێتی، دەنگی ئێوە ئامانەتە
لەگەردنی ئێمەدا و دەبێتە ئەولەویەتی کارمان بۆ خزمەتکردنتان و هێنانە کایەی مۆدێلێکی نوێی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان"، کاروان
گەزنەیی وای وت.
وتیشی: "یەکێتییەکەتان بە سەرۆکایەتی کاک بافڵ هاوسەنگی هێزیان راستکردەوەو پاش راگەیاندنی ئەنجامەکان وتمان کۆتاییمان هێنا بەتاکرەوی لەهەرێم و
بە زیادکردنی دەنگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێژەی ٩٠.٢٪ توانیویەتی براوەیەکی سەرەکی بێت لەم
هەڵبژاردنەدا، لەئێستادا روونە کەهیچ هێزێکی سیاسی ناتوانێت تاکڕەوانە جومگە
سەرەکییەکانی حکومەت بەڕێوەبەرێت، مژدەی سەرکەوتن رادەگەیەنین و بۆ هەڵبژاردنەکانی
داهاتوو ئەنجامی گەورەتر رادەگەیەنین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

