كۆمسیۆن وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەكراوەكانی هەولێر دەكات
کوردستان 08:57 AM - 2024-10-24
PUKMEDIA
لۆگۆی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەكراوەكانی هەولێر دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە رۆژانی رابردوو وردبینیەكە لەسلێمانی و دهۆك كراوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەستی بە وردبینی بۆ ئەو وێستگانەی دەنگدان كرد كە هەژمار نەكراون و پڕۆسەكەش لە سێ رۆژدا تەواو دەبێت، سەرەتا رۆژی 22ـی 10ـی 2024 لە دهۆكەوە دەستیپێكرد و دوێنێ لەسلێمانی و ئەمڕۆش لەهەولێر وردبینی ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی ئاگاداركردنەوەیەكی پێشتری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوبوو، سەعات 9:00ـی سەر لەبەیانی وردبینی لە دەنگی ئەو وێستگانەی هەولێر دەكرێت كە ئەنجامەكانیان رانەگەیەندراون.
بەپێی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی رۆژی 21/10 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كە بۆ راگەیەندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رێكخرا، ئەوەش راگەیەندرا كەدەنگی 26 وێستگە نەگەیشتوونەتە كۆمیسیۆن.
پڕۆسەی وردبینیيەكە رۆژی 22ـی 10 لە دهۆك-ەوە دەستیپێكردو دوێنێ وردبینی بۆ وێستگەكانی سلێمانی كراو ئەمڕۆش وردبینی بۆ وێستگەكانی هەولێر دەكرێت، كۆمسیۆن ئاگاداری سەرجەم بریكو هاوپەیمانی حزب و چاودێرانی رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و راگەیاندنكاران دەكات كە دەتوانن لە نزیكەوە چاودێری ئەو پڕۆسەیە بكەن، كە لە ناوەندەكانی وردبینی دەكرێن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی بەرایی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە، كە رێژەی 99.63%ی تەواوی دەنگدان بوو.
پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە لە 18ـی 10 بە دەنگدانی تایبەت دەستیپێكردو دوای 48 سەعات لە 20ـی 10 دەنگدانی گشتی دەستیپێكرد كە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوەبرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

