کتێبخانەی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نوسەران لە عێراق کرایەوە
عیراق 03:15 PM - 2024-10-24
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
بە چاودێری و ئامادەبونی سەرۆك کۆمار کتێبخانەی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نوسەران لە عێراق کرایەوە
بە پاڵپشتی و چاودێری د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك کۆمار کتێبخانەی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نوسەران لە عێراق بەناوی ئەدیب و شاعیری کۆچکردو ئەلفرێد سەمعان کرایەوە و محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەکی زۆر لە ئەدیب و نوسەرانی عەرەب و عێراق لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە و هەرێمی کوردستانیش ئامادەیبون.
لە مەراسیمی کردنەوەی کتێبخانەکەدا لە بارەگای یەکێتیی ئەدیبان و نوسەران، سەرۆك کۆمار چاوی بە ئەدیب و نوسەرانی عەرەب کەوت، لە کۆشکی بەغدادیش بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە نوسەرانی عێراقی، پێشوازی لێکردن.
سەرۆك کۆمار بەخێرهاتنی لە ئەدیبان و نوسەرانی عەرەب کرد و جەختیکردەوە کە عێراق و عێراقییەکان رێز و پێزانینیان بۆ نوسەرانی وڵاتانی عەرەبی هەیە، ئاماژەیکرد بۆ بایەخی کاراکردنی پەیوەندی نێوان رۆشنبیران، بەشێوەیەك کە رۆڵی رۆشنبیران لە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و کولتوریدا پەرەپێبدات.
سەرۆك کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی چالاککردنی میکانیزمی هاوئاهەنگی و هاریکاری لەگەڵ کتێبخانە و زانکۆ رەسەنە نێودەوڵەتییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵیان بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی زانستی.
هەروەها سەرۆك کۆمار باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، بە تایبەتی بە ئامانجگرتنی بەردەوامی کەسانی بێ تاوان لە فەڵەستین و لوبنان. جەختیشیکردەوە لەسەر پاڵپشتی و پشتیوانیی عێراق بۆ براکانی لە بەیروت و غەزە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو بارودۆخە و جەنگەکان، کاریگەری نێگەتیڤ دەکەنەسەر رەوتی رۆشنبیری و ئەدەبی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

