نوێنەران بڕیارەكانی قیادەی سەورە هەڵدەوەشێنێتەوە كەتایبەتن بەكورد
کوردستان 10:54 AM - 2024-10-25
PUKMEDIA
باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێدەكەنەوەو ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش رایدەگەیەنێت: "كارنامەی دانیشتنەكە سێ پڕۆژەیاسای تێدایە كەگرنگترینیان بۆ كورد هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیس قیادە سەورەیە"، دەشڵێت: "تێپەراندنی دوو پڕۆژە هەموارەكەی یاساكانی باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی كەهەر لەكارنامەی دانیشتنەكەدایە، لەئایندەدا بۆ كۆی كۆمەڵگای عیراقی كاریگەری نەرێنیان دەبێت".
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە سێ هەفتە دانیشتنەكانی راگرتبوو، یەكشەممەی داهاتوو كۆدەبێتەوە، كارنامەی دانیشتنەكەش سێ پڕۆژەیاسا دڵخوازەكەی كوردو شیعەو سووننەی تێدایە كە بریتین لە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیس قیادە سەورە، هەمواری یاسای باری كەسێتی، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی".
"تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كەهەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك بڕیاری مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعسە، هاوكات سڕینەوەی ئاسەواری تەعریب و تەرحیل بۆ كورد گرنگە، بەڵام لەبەرامبەردا تێپەراندنی دوو پڕۆژە هەموارەكەی یاساكانی باری كەسێتی و لێبوردنی گشتییە كە لەئایندەدا بۆ كوردو كۆی كۆمەڵگای عیراقی كاریگەری نەرێنی زۆریان دەبێت" كاروان یاروەیس وایوت.
راشیگەیاند: "هیچ كام لەپێكهاتەكان متمانەی بەپێكهاتەكەی دیكە نییە، بۆیە لەكارنامەی دانیشتنەكەدا هەرسێ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیس قیادە سەورە، هەمواری یاسای باری كەسێتی، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی، بەیەكەوە دانراون".
یەکێتی گفتوگۆی لەگەڵ لایەنەکان کردووە بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەکە
پێشتریش كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كەهەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك بڕیاری مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعسە، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "فراكسیۆنی یەكێتی كاری جددی لەسەر ئەم كەیسە كردووە كە جگە لە كورد، پێكهاتەكانی تریش لەكەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان لێی سوودمەند دەبن"، "بە پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لەیەك ملیۆن دۆنم زەوی كە زۆربەیان لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانن و زەوی كشتوكاڵی و موڵكی خەڵكن، دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكانیان و چارەسەری ئەو كێشانە دەكرێت كەپێشتر لەسەریان دروست بووبوو، بۆئەوەش فراكسیۆنی یەكێتی گفتوگۆی جددی لەگەڵ زۆربەی فراكسیۆنەكان كردووە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

