وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی: هەژماری من بوو بەڕابردوو
کوردستان 12:31 PM - 2024-10-26
PUKMEDIA
هەژماری من رەتدەکرێتەوە
فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵی جددی بۆ تەوتینی مووچەخۆران لەیەكێك لەبانكە فیدراڵییەكان دەدات، وتەبێژی فراكسیۆنەكەش دەڵێت: "هەژماری من بوو بەڕابردوو و شتێك نەماوە بەو ناوەوەو رێگا راستەكەش كردنەوەی نووسینگەی بانكە فیدراڵییەكانە لەهەرێم".
هاوكات ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: "ئامادەكاریمان كردووە كردنەوەی لقی بانكە فیدراڵییەكان بخەینە دانیشتنەكانی ئەنجومەنەوە".
یەكێتی لەهەوڵدایە تا كۆتایی ئەم ساڵ چارەسەری دواكەوتنی مووچە بكات
فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەئەركی خۆی دەزانێت هەوڵی جددی بدات بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەم ساڵ چارەسەری دواكەوتنی مووچە بكات و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە.
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كە سبەینێ 27-10، پاش سێ هەفتە یەكەم دانیشتن بەڕێوەدەچێت، وەك فراكسیۆن هەوڵەكانمان چڕتر دەكەینەوە بۆ تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم".
"هەژماری من بوو بەڕابردوو، شتێك نەماوە بەوناوەوە و كۆتایی هاتووە، لەكاتێكدا پێویستە تاكۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە" سۆزان مەنسور وادەڵێت.
راشیگەیاند: "هەژماری من پڕۆژەیەكی شەخسییەو تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، فراكسیۆنەكەشمان بەئەركی خۆی دەزانێت لەپێناو كۆتایی هاتنی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەوڵی جددی تر بدات بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، كەچاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ساڵ بتوانین چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین".
یەكێتی لەهەوڵی تەواوكردنی رێكارەكانی هاتنی لقی بانكە فیدراڵییەكاندایە بۆ هەرێم
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەوڵی تەواوكردنی رێكارەكانی هاتنی لقی بانكە فیدراڵییەكانە بۆ هەرێم و ئامادەكاریی تەواوی كردووە ئەو پرسە بخاتە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەهەوڵداین وەك فراكسیۆنی یەكێتی لقەكانی بانكی بەغدا بهێنینە كوردستان، هاوكات ئامادەكاریمان كردووە ئەو پرسە بخەینە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە".
"لەلایەكی دیكەشەوە هەوڵدەدەین رێكارەكانی هاتنی لقی بانكەكانی رەشیدو رافیدەین بۆ هەولێرو سلێمانی تەواوبكەین و بەمەش مووچەخۆرانی هەرێم دەتوانن لەڕێگەی ئەو بانكانەوە هەژماری بانكی بكەنەوە" غەریب ئەحمەد وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە دەستمان بە رێنماییەكانی دەستپێكردنی تەوتین و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش كردووەو هیچ گفتوگۆیەك هەڵناگرێت كەدەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت".
هاوكات محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بەرەسمی (هەژماری من)ـی رەتكردەوە و رایگەیاند: "هەژماری من ناچێتە چوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوەو پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆ بكرێت، نەك لەهەژماری من كە لایەنێكی سیاسی لەهەرێمی كوردستان وەك پڕۆژەیەك بۆ بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشكەشی حكومەتی عیراقی كردووە".
بەهۆی پێداگری لایەنێك بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم لەپڕۆژەی هەژماری من هەژماری بانكیان بۆبكرێتەوە، چەند مانگێكە كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستبووەو مووچەكانیان دوادەكەوێت، لەپێناو كۆتایی هێنان بەو كێشەیەش فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی كردنەوەی لقی بانكە فیدراڵییەكان لەهەرێم دەدات، كە بڕیاری دادگای فیدراڵییەو رەتناكرێتەوە، كەپێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە فیدراڵییەكان هەژماریان بۆبكرێتەوە، نەك لەبانكێكی شەخسی و بنەماڵەیی وەك هەژماری من.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

