دەنگدان بەسێ پرۆژەیاسا لە کارنامەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق دایە
کوردستان 09:35 AM - 2024-10-27
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە27/10/2024 ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاسا بدات کە لە دانیشتنەکانی پێشتردا بە هۆکاری جیاواز دواخراون و یەکێک لەو پرۆژانە پەیوەستە بە گەڕاندنەوەی موڵکوماڵی ئەوانەی بەبڕیاری ئەنجومەنی هەڵوەشاوەی بەعس لە خاوەنەکانیان زەوتکراوە لەگەڵ هەمواری یاسای باری كەسێتی و هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی.
بە گوێرەی خشتەی دانیشتنی
پەرلەمانی عیراق ، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای
گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانەی دەدرێت کە بە بڕیارى ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە
لە خاوەنەکانیان زەوتکراوە و دەستیان بەسەرداگیراوە.
تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان بۆ كورد گرنگە
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە سێ هەفتە دانیشتنەكانی راگرتبوو، ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە، كارنامەی دانیشتنەكەش سێ پڕۆژەیاسا دڵخوازەكەی كوردو شیعەو سووننەی تێدایە كە بریتین لە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیس قیادە سەورە، هەمواری یاسای باری كەسێتی، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی".
"تێپەڕاندنی
پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كەهەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك بڕیاری
مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعسە، هاوكات سڕینەوەی ئاسەواری تەعریب و تەرحیل بۆ كورد
گرنگە، بەڵام لەبەرامبەردا تێپەراندنی دوو پڕۆژە هەموارەكەی یاساكانی باری كەسێتی
و لێبوردنی گشتییە كە لەئایندەدا بۆ كوردو كۆی كۆمەڵگای عیراقی كاریگەری نەرێنی زۆریان
دەبێت"، كاروان یاروەیس وایوت.
زیاتر لەیەك ملیۆن دۆنم زەوی دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكانیان
راشیگەیاند: "هیچ
كام لەپێكهاتەكان متمانەی بەپێكهاتەكەی دیكە نییە، بۆیە لەكارنامەی دانیشتنەكەدا هەرسێ
پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیس قیادە سەورە، هەمواری یاسای باری كەسێتی،
هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی، بەیەكەوە دانراون".
بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای
هەڵوەشاندنەوەی بریارەکانی ئەنجومەنی سەورەی بەعس زیاتر لەیەك ملیۆن دۆنم زەوی كە
زۆربەیان لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانن و زەوی كشتوكاڵی و موڵكی خەڵكن، دەگەڕێتەوە
بۆ خاوەنەكانیان و چارەسەری ئەو كێشانە دەكرێت كەپێشتر لەسەریان دروست بووە و
فراكسیۆنی یەكێتی گفتوگۆی جددی لەگەڵ زۆربەی فراكسیۆنەكان كردووە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك
و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كەهەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك بڕیاری مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعس،
بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"فراكسیۆنی یەكێتی كاری جددی لەسەر ئەم كەیسە كردووە كە جگە لە كورد، پێكهاتەكانی
تریش لەكەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان لێی سوودمەند دەبن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

