لە ئەمڕۆوە گەشتیار 3 هەزار دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی وەردەگرێت
کوردستان 10:18 AM - 2024-10-27
ئەرشیف
دراوی ئەمریکی
لەئەمڕۆوە لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دۆلاری ئەمریکی بەنرخی رەسمی بەو گەشتیارانە دەدرێت کە گەشت دەکەن و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت:" بۆ هەر گەشتیارێک بڕی 3000 دۆلاری بەنرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک پێدەدرێت".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" لە ئەمڕۆوە گەشتیاران کە لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە گەشت دەکەن دۆلاریان بەنرخی رەسمی بانکی ناوەندی بۆ دەگۆڕدرێت، بەهاوشێوەی فرۆکەخانەکانی دیکەی عیراق".
"بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) ئاگاداریکردینەوە بە تەواوبوونی رێکارە کارگێرییەکان، لەمەودوا گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمیشەوە دەتوانن بڕی سێ هەزار دۆلار لە مانگێکدا وەربگرن، کە نرخی 1 دۆلار بەرامبەر بە ١٣٢٠ دینارە لە نووسینگەی بانکی TBI لە فڕۆکەخانە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی جیهان بۆ هەمان مەبەست نووسینگە لەو دوو فڕۆکەخانەیە دەکاتەوە" د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
بانکی بازرگانی عیراقیش لە پەیامێکدا خۆشحاڵی دەردەبڕێت بە کردنەوەی بانکەکەیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و دەڵێت:" ئەم دەروازانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی دۆلارە بە گەشتیاران و لە ئەمڕۆوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی 24 سەعات پێشوازیتان لێدەکەین".
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA نرخی ئەمڕۆی 100 دۆلاری ئەمریکی لە نوسینگەکانی دراو لە هەولێر و سلێمانی، بە 151.600 دیناری عیراقییە، هەرگەشتیارێک 600 هەزار دینار کەمتر لە نرخی بازاری دراوەکان ئەو برە دۆلارەی لە فرۆکەخانەکان پێدەدرێت.
هەریەک لە د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و د.بریار رەشید پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵێ زۆریان دا تاوەکو لەو دوو فرۆکەخانەیەی هەرێمیش دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران بدرێت بەهەمانشێوەی فرۆکەخانەکانی دیکەی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

