فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەڵوێستی حزب و كاری حكومەت تێكەڵ دەكات
کوردستان 02:29 PM - 2024-10-27
PUKMEDIA
لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری كە سەر بەحكومەتی هەرێمە بە ئەجێندای باڵێكی ناو پارتی و كابینەكە كاردەكات، بەبێ هیچ پێوەرو راپرسییەك كە دامەزراوەی بێلایەن ئەنجامی بدات، 10 كەناڵ و پەیج ریزبەند دەكات و تۆمەتبارییان دەكات بە بڵاوكردنەوەی چەواشەكاریی.
حزبێكی دیاریكراو لە رێی دامەزراوە حكومییەكانەوە كار لەسەر تەسككردنەوەی ئازادیی و تۆمەتباركردن و جیاكاریی دەكات، لەو 10 كەناڵ و پەیجەی گوایە فەرمانگەی میدیا و زانیاری پۆڵێنی كردون بەچەواشەكاریی، هیچیان لەسنووری هەولێرو دهۆك و ناوچەكانی دیكەی ژێردەسەڵاتی پارتی نین، لەكاتێكدا چەندین كەناڵ و پەیج لەهەولێر هەیە رۆژانە هەواڵی فەیك و ناڕاست بڵاودەكەنەوە، بەڵام لەڕیزبەندی فەرمانگەكەدا هیچیان تۆمار نەكراون.
فەرمانگەكەی كابینەی نۆ، هەریەك لەNRT، واژو، SNN، پەیام، عەلی حەمە ساڵح، سپێدە، KNN، كۆباس، بوار، شارپریس) كە هەموویان لەسنووری سلێمانین، ریزبەند كردوەو بە چەواشەكار تۆمەتباریان دەكات.
سەرنوسەری كۆباس: فەرمانگەكە بێلایەن و راستبێژ نییە
راوێژ كامەران سەرنوسەری كۆباس بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "فەرمانگەی میدیا و زانیاری كە بەناوی حكومەتی هەرێمەوە قسەدەكات و لەسەر داهاتی حكومەت بەڕێوەدەبێت، پێویستە ئەو زانیارییانەی بڵاویدەكاتەوە بێ لایەن بن و راستبن، بەڵام دەبینین هیچكام لەم دوو پێوەرەی نییەو خراوەتە خزمەت باڵێكی لایەنێكی سیاسی".
"ئەو زانیارییانەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردوەتەوە كەسەرجەمیان تۆمەتباركردنی میدیاكانی پارێزگای سلێمانییە، رەتدەكەینەوەو پێمانوایە ئەو فەرمانگەیە خراوەتە خزمەت شەخس و باڵێكی لایەنێكی دیاریكراو، بەڵام لەسەر بودجەو داهاتی گشتی" راوێژ كامەران وادەڵێت.
سەرنوسەری شارپرێس: فەرمانگەكە ئامانجی بەرتەسككردنەوەی ئازادییە
رۆژنامەنووسان پێیان وایە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ناتوانێت سەربەخۆ بێت و دووربێت لەدەستی حزب، بەجۆرێك حكومەتی هەرێم لەڕێگەی ئەو فەرمانگەیەوە هەندێك بڕیار دەردەكات، كە ئامانج لێی بەرتەسككردنەوەی ئازادییە.
كەمال رەئوف سەرنوسەری شارپرێس لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKMEDIA دەڵێت: "هەندێك لایەن بەئامانجی خۆیان لەرێگەی فەرمانگەی میدیاو زانیاییەوە دەستیانكردووە بە گێچەڵ فرۆشتن بە میدیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی".
"حكومەتی هەرێم لەڕێگەی فەرمانگەی میدیاو زانیارییەوە هەندێك بڕیاری دەركرد كە ئامانج لێی بەرتەسككردنەوەی ئازادییە، بەڵام بەرمانپێگرت و رێگریمان كرد، بێگومان ئەمەشیان بۆ ناچێتە سەرو رێگەنادەین بەناوی زانیاری و یاساوە ئەجندای حزبێكی دیاریكرداو جێبەجێ بكەن، لەرابردووشدا دەركەوتووە ئەم فەرمانگەیە بەحكومەتەكەشەوە ناتوانێت سەربەخۆ بێت و دووربێت لەدەستی حزب."
فەرمانگەی میدیاو زانیاری یەكێكە له ٥ فەرمانگە رەسمییەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ستراتیژییەتی راگەیاندن و سیاسەتی گەیاندن بۆ حكومەت دادەڕێژێت، بەهۆی بڕیارەكانییەوە زیاتر وەك ناوەندێكی حزبی دەردەكەوێت نەك فەرمانگەیەكی حكومەت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

