نەبوونی بایۆمەتری مەترسی بۆ مووچەی شەش هەزار لە کەسوکاری شەهیدان دروستدەکات
کوردستان 11:08 AM - 2024-10-29
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
مەترسی لەسەر بڕینی مووچەی 6 هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراونی سنووری بەرێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلیمانی دروستدەبێت کە کۆدی بایۆمەتری مووچەیان نییە، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدانیش داوایان لێدەکات بەزوویی مامەڵەی تەواوکردنی بایۆمەتری مووچە بکەن.
ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بەوێبسایتیی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەو کەسوکاری شەهیدانەی تا ئێستا بایۆمەترییان دەرنەکردووە، پێویستە تا 20-11-2024 سەردانی نزیکترین بنکەی بایۆمەتری بکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان دەبڕدرێت".
" تائیستا 6 هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان ماون کە UPNیان نەکردووە، داوا دەکەین بە زووترین کات مامەڵەی تەواوکردنی بایۆمەتری بکەن، هەرچەند پێشتر کە 11 هەزاریان UPNیان نەکردبوو، بەڵام دوای بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکان هەندێکیان کردوویانە". ئەدیب لەتیف وایوت
تەنیا 20 رۆژ لەبەردەم ئەو مووچەخۆرانەدا ماوە کە مامەڵەی دروستکردنی بایۆمەترییان نەکردووە، بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیشەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات مامەڵەکە تەواوبکەن تاوەکو مەترسی لەسەر مووچەکانیان نەمێنێت.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی دەڵێت:"هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت و تاوەکو 20-11-2024 کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی رادەگیرێت، هەربۆیە لە هەموو بەرێوەبەرایەتییەکانی کاروباری شەهیدان بایۆمەتری مووچە دروستدەکرێت و دەتوانن سەردان بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

