لەئەنجومەنی نوێنەران ئیمزا بۆ تەوتینی مووچە کۆکرایەوە
عیراق 07:30 PM - 2024-10-29
PUKMEDIA
نوسراوی رەسمیی کۆکردنەوەی ئیمزاکە
لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا 108 پەرلەمانتار ئیمزایان بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆکردەوە.
لە نوسراوێکدا کە ئیمزای هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەرە و 108 پەرلەمانتاری لایەنە کوردستانییەکان جگە لە پارتی ئیمزایان لەسەرکردووە، تێیدا داوا لەسەرۆکی پەرلەمان دەکەن، تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق جێبەجێبکرێت، هاوکات داوا لەسەرۆک وەزیران بکرێت لقی بانکەکان بکاتەوە و کار بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات.
ئیمزای پەرلەمانتاران داخوازی خەڵکە
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران وەڵامدانەوەیەکە بۆ داخوازی خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".
"تائێستا ئیمزای زیاتر (108) پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆن کۆکراوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی بۆ تەوتینکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان." کاروان یارەویس وایوت.
ستران عەبدوڵڵا: روونە کێ لەگەڵ ویست و بەرژوەندی ژیان و گوزەرانی میللەتە
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA دەڵێت:"تەوتینی مووچە کە بەڵێنی راست ورەوانی هەڵبژاردن و بڕیاری میللەتخوازی دادگای فیدراڵیشە، خەریکە هەڵوێستەکان لە مەحەکی راستی دەدات" .
"ئیتر روونە کێ لەگەڵ ویست و بەرژوەندی ژیان و گوزەرانی میللەتە و کێش خنەخن و لاکین و بەڵامێتی" ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

