كۆمسیۆن دەست بەوەرگرتنی تانەكان دەكات
عیراق 10:13 AM - 2024-10-31
PUKMEDIA
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
بەگوێرەی یاسای كۆمسیۆن لەئەمڕۆوە تا سێ رۆژی دیكە قەوارەو كاندیدەكان دەتوانن لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردندا تانە لەئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدەن و لەماوەی 10 رۆژیشدا تانەكان یەكلایی دەكرێنەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەگوێرەی یاسای كۆمسیۆن، دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە، قەوارەو كاندیدەكان دەتوانن لەرۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانە لەئەنجامەكان بدەن".
"بەگوێرەی یاساكەش، لە ئەمڕۆوە 31/10/2024، هەتا كوتایی هاتنی دەوام لە رۆژی یەك شەممە 3/11/2024، تانەی قەوارە سیاسی و كاندیدەكان وەردەگیرێت" جومانە غەلای وادەڵێت.
وتیشی: "دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان ماوەی هەفتەیەكی لەبەردەستدایە، بۆ وەرگرتنی دۆكۆمێنتەكانی پەیوەندیدار بە تانەكان لە كۆمسیۆن و لەماوەی 10 رۆژیشدا تانەكان یەكلایی دەكرێنەوە".
پێشتریش سلێمان مستەفا حەسەن پسپۆڕ لە كاروباری هەڵبژاردن لە وتارێكدا كە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە دەڵیت: "بەپێی یاسای كۆمسیۆنی فیدراڵی و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لایەنە زەرەر مەندەكان بۆیان هەیە لەرۆژی دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە، بۆماوەی سێ رۆژ لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانە لەئەنجامەكان بدەن، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان ماوەی هەفتەیەكی لەبەر دەستدایە بۆ وەرگرتنی دۆكۆمێنتەكانی پەیوەندیدار بە تانەكان و لەماوەی 10 رۆژدا تانەكان یەكلایی دەكاتەوە، دوای كۆتایی یەكلایی كردنەوەی تانەكان ئەنجامەكان پەسەند دەكات و بۆ كۆمیسیۆنیان دەنێرێتەوە بەمەبەستی راگەیاندنیان بەشیوەی رەسمی و كۆتایی، وەك لە بڕگەی 7 یاسای كۆمیسیۆندا هاتووە، هەروەها بڕیارەكانی دادگای هەڵبژاردنێش بنبڕن و قابیلی تانە لێدان نین وەك لە بڕگەی 3ی ماددەی 19 ی یاسای كۆمیسیۆندا هاتوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

