یەكێتی بەڕەسمی لەبەغدا سكاڵای لەدژی هەژماری من تۆماركرد
کوردستان 01:23 PM - 2024-10-31
PUKMEDIA
بەشێك لەئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لەبەردەم دادگای كەرخ لە بەغدا
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سكاڵای یاسایی لەدژی هەژماری من و رێگریكردن لە بەبانكیكردنی مووچە تۆمار دەكات
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "فراكسیۆنەكەمان لەگەڵ ناوەندی یاسای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەدادگای كەرخ لە بەغدا سكاڵای یاسایی لەدژی هەژماری من تۆمار كرد".
"سكاڵاكە لەسەر رێگریكردن لەجێبەجێكردنی (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەزۆر ناچار كردنی فەرمانبەران بە كردنەوەی هەژماری بانكی لەهەژماری من لەبانكە ناحكومییەكان، كە پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
راشیگەیاند: "دادگای لێكۆڵینەوەكە سكاڵاكەی قبوڵكردو دەستیكردووە بە رێكارە یاساییەكان".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەچوارچێوەی هەوڵەكانیدا بۆ جێبەجێكردنی تەوتین و كۆتایی هێنان بە هەژماری من، كە بەزۆرەملێ بەمووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت، ئەمڕۆ 31-10-2024، لەدادگایەك لەبەغدا سكاڵای تۆمار كردو دادگاكەش سكاڵاكەی قبوڵكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

