بەم نزیکانە 500 پارچە زەوی لە سلیمانی بە کەسوکاری شەهیدان دەدرێت
کوردستان 09:35 AM - 2024-11-02
PUKMEDIA
زەوی
بڕیارە بەمنزیکانە زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیداندا دابەشبکرێت و بەرێوەبەری گشتيی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانیش دەڵێت:" دابەشکردنی زەوی بە تیروپشک و خاڵبەندییە و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەرکراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی زەوییەوە، تائێستا وەریان نەگرتووە و دابەشکردنەکەی دواکەوتووە".
ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێدانی زەوی بەکەسوکاری شەهیداندا و دوای رێکخستنی ناوەکانی ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن، هەفتەی ئایندە دەست بەدابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت".
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بە تیروپشک و خاڵبەندی دەبێت و سێ مەرج دیاریکراون کە ( ساڵانی خزمەت، ژمارەی ئەندامانی خێزان، شوێنی نیشتەجێبوون) لە پێوەرەکانن.
"سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زەوییەکانی ئامادەکردووە و هەموو ئەو کەسوکاری شەهیدانەی ناویان لەلیستەکەدا هەیە لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، لە قۆناغی یەکەم بەتیروپشک زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت". ئەدیب لەتیف وایوت.
لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی 43 هەزار مووچەخۆر هەیە و تائێستا 22 هەزار پارچە زەوی بە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی دراوە و لە مانگی 3ی ئەمساڵ 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا دابەش بکرێت بەمەرجێک پێشتر سوودمەند نەبووبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

