لیستی مووچە تەسلیمی بەغدا کراو هەوڵەکان بۆ تەوتین بەردەوامن
کوردستان 10:30 AM - 2024-11-03
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی تەسلیمی وەزارەتی دارایی عیراق کرد، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەوتینی موچەو جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەردەوامن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەک شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە تەسلیمی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
هەوڵەکانی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ تەوتین بەردەوامن
هەوڵەكانی یەكێتی بۆ جێبەجێكردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامیان هەیەو لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنی یەكێتی 125 ئیمزای پەرلەمانتارانی بۆ كۆكردووەتەوە.
هاوكات كاروان یاروەیس ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیكردووە بەكۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران بەمەبەستی پشتیوانی لەبڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سەبارەت بەجێبەجێكردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم".
"تائێستا 115 پەرلەمانتارو سەرۆكی 10 فراكسیۆنی كوردستانی و عیراقی ئیمزایان لەسەر یاداشتەكەی فراكسیۆنی یەكێتی كردووەو هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

