غەریب ئەحمەد: ساڵی داهاتوش سازش لەسەر بڕی گەنمی جوتیاران ناكەین
کوردستان 03:30 PM - 2024-11-03
ئاژانسەكان
غەریب ئەحمەد
تا ئێستا حكومەتی عیراق رێژەی وەرگرتنی گەنمی لەجوتیاران بۆ ساڵی داهاتوو دیارینەكردووە، ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵیش لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "وەزارەتە پەیوەندیدارەكان هیچ نووسراوێكی رەسمیان بۆ دیاریكردنی رێژەی وەرگرتنی گەنم دەرنەكردووەو بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر كەمكردنەوەی بڕی گەنمی جوتیاران ناكەین و هەوڵەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ زیادكردنی رێژەی وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران".
غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تا ئێستا وەزارەتی كشتوكاڵ یان وەزارەتی بازرگانی عیراق، هیچ نوسراوێكی رەسمیان بۆ دیاریكردنی رێژەی وەرگرتنی گەنم دەرنەكردووەو ئێمە ویستمان هەیە نەك تەنها هاوشێوەی ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنم لەجوتیاران وەربگیرێت، بەڵكو دەمانەوێت هاوشێوەی كۆی پارێزگاكانی دیكەی عیراقی لێبكەین، كە 800 هەزار تۆن وەردەگیرێت".
"ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كەباس لەوە دەكەن بۆ ساڵی 2025 رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە 750 هەزار تۆنەوە بۆ 450 هەزار تۆن كەمدەكرێتەوە، وەك فراكسیۆنی یەكێتیش بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر كەمكردنەوەی بڕی گەنمی جوتیاران ناكەین و لەهەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ زیادكردنی رێژەی وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران و وەرگرتنی هەر مافێك كە پەیوەندی بە جوتیارانەوە هەبێت" غەریب ئەحمەد وایوت.
حكومەتی عیراق لە ئەمساڵدا بەهەوڵی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم و فراكسیۆنی یەكێتی، بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی لەجوتیارانی هەرێم وەرگرت كە بۆ هەر تۆنێك نرخەكەی 850 هەزار دینار بوو، لەوچوارچێوەیەشدا هەتا ئێستا نزیكەی 300 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێم نەناردووەو هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتیش بەردەوامە بۆ گەڕانەوەی ئەو شایستە داراییانە بۆ جوتیارانی هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

