ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن 41 تانەی لێدرا
کوردستان 04:45 PM - 2024-11-03
PUKMEDIA
پەرلەمانی كوردستان، لۆگۆی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
لیست و لایەن و كاندیدەكان 41 تانەیان لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردو دەرگای تانەدانیش داخرا.
لەماوەی سێ رۆژدا 41 تانە لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرا كە رۆژی 30-10-2024 كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە رەسمی دەرگای تانەدانی رایگەیاندو تا ئەمڕۆ یەك شەممە 3-11-2024 بەردەوام بوو.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تانەكان ژمارەیان گەیشتە 41 تانەو دوای تاوتوێكردنیان، كۆمسیۆن وەڵامی تانەكان ئاڕاستەی دەستەی دادوەری دەكات".
"10 رۆژ وەك ماوە لەبەردەم دەستەی دادوەریدایە تاوەكو وەڵامی كۆتایی ئەو 41 تانەیە بداتەوە كەلەسەر راگەیاندنی كۆتایی ئەنجامەكان تۆمار كراون" جومانە غەلای وایوت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA كەلە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە دەستیكەوتووە، زۆرترین تانە لەسلێمانی بووە كە 25 تانەیەو 12 تانەش لەهەولێرو 3 تانە لەدهۆك و تانەیەكیش لە هەڵەبجەیە.
بەپێی یاسای كۆمسیۆن لە دوای وەرگرتنی تانەكان لەماوەی سێ رۆژدا، ئەنجومەنی كۆمسیاران حەوت رۆژی لەبەردەمدایە بۆئەوەی تانەكان یەكلا بكاتەوە و وەڵامی تانەكان پێشكەش بە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان بكات، دواتریش دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەكان لە ماوەی 10 رۆژی كاركردندا یەكلادەكاتەوە و دواتریش ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەكات.
رۆژی 20ـی 10ـی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی 409 هەزار و 548 دەنگی بەدەستهێنا و 23 كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

