وەفدی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی تەوتینی مووچە کۆبوونەوە
کوردستان 03:31 PM - 2024-11-04
PUKMEDIA
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق کۆبوەوە.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە د.خالد شوانی وەزیری دادی عێراق د.نەرمین مەعروف و کاروان یاروەیس پەرلەمانتارانی یەکێتی، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کوبووینەوە بەئامانجی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی تەوتینی مووچەی هەرێمی کوردستان".
"لەکۆبونەوەکەدا نووسراوی فراکسیۆنی یەکێتی و یاداشت و ئیمزای چوار فراکسیۆنی کوردستانی و (١٣٨) پەرلەمانتارو سەرۆکی فراکسیۆنی عیراقی پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عیراق کرا کە پشتیوانی داوای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین لەرێگای بانکە فیدرالیە حکومیەکانەوە دەکەن، هەوەک سوپاسی پەرۆشی سەرۆک وەزیرانمان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەو کێشەکانی تری نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتحادی"، کاروان یاروەیس وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا: "هەمان رۆژ وەفدەکە لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق کۆبووینەوە، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی لەبارەی تەوتینی مووچەی هەرێم تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بوو".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

