ئەنجومەنی وەزیران: سەرژمێری ناوچە كێشە لەسەرەكان بەتیمێكی هاوبەش دەكرێت
کوردستان 10:45 PM - 2024-11-05
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا تیمیكی هاوبەشی كوردو عەرب و توركمان و نوێنەرێكی مەسیحی كارەكانی سەرژمێری لەناوچە كێشە لەسەرەكان بكەن و هەردوو دەستەی ئاماری فیدراڵی و هەرێمی كوردستان پێكەوە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی بەراوردی تۆماری سەرژمێری بكەن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە 45 هەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كەئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوەچوو، كۆمەڵێك بڕیاری سەبارەت بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان پەسند كرد، كە بریتین لە:
1ـ حكومەت پابەند دەبێت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی كەساڵی 2010 تایبەت بە سەرژمێری گشتی دەریكردووە.
2ـ تیمیكی هاوبەشی كوردو عەرب و توركمان كارەكانی سەرژمێری دەكات لەناوچە كێشە لەسەرەكان و نوێنەرێكی مەسیحیشیان بۆ زیاد دەكرێت.
3ـ هەردوو دەستەی ئاماری فیدراڵی و هەرێمی كوردستان پێكەوە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی بەراوردی تۆماری سەرژمێری دەكەن لەگەڵ سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957 و هەردوو تۆماری وەزارەتی بازرگانی و كۆچ و كۆچبەران.
4ـ دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان راهێنان بەكارمەندەكانی لەسنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بكات، چونكە لەپارێزگاكانی دیكەی عیراق، كارمەندەكان راهێنانیان تەواو كردووە.
5ـ تیمی تەكنیكی دەستەی ئاماری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە سەنتەری داخڵكردنی داتاو زانیارییەكان بۆ ئاگادار بوون لەبەڕێوەچوونی سەرژمێری بە شێوەیەكی باش هەتا كۆتایی پڕۆسەكە.
6ـ ئەنجامی سەرژمێری و بەراوردكردنی داتاكان كە لەبڕگەی 3 دا هاتووە لەتایبەتمەندی هەردوو وەزراتی پلاندانان لەعیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت بەپێی رێككەوتنی دوو قۆڵی و دەبێت تۆماری تایبەت بەو ناوچانە لەلای هەردوو وەزارەت هەبێت.
7ـ پابەندبوون بەخشتەی ئاماری ژمارەی ئاوارەكان و هاوردەكان و كۆچبەران لەناوچە جێناكۆكەكان و پارێزگاكانی تر بەپێی بەڵگەنامەی رەسمی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

