دادگا هەر سێ تۆمەتباری سوتاندنی بازاڕی قەیسەری كەركوكی ئازاد كرد
کوردستان 11:45 PM - 2024-11-05
ئاژانسەكان
سوتانی بازاڕی قەیسەری كەركوك
بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و ساغنەبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كرابوو، دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە ئەو سێ كەسەی ئازادكرد، كە بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی قەیسەری كەركوك دەستگیركرابوون.
بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و ساغنەبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كراوە، دادگای ناوبراو بڕیارداوە بە ئازادكردنی ئەو سێ كەسەی بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕی قەیسەری كەركوك دەستگیركرابوون.
هەر بە گوێرەی بڕیارەكە كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئەو ئۆتۆمبێل و مۆبایلانەی لەكاتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی دەستیانبەسەرداگیراوە، رۆژی 23ـی ئەم مانگە تەسلیم بە ناوبراون دەكرێنەوە.
ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی 19ـی مانگی ئادار ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی قەیسەری كەركوك كەوتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە 100 دوكان سووتان، دواتریش هێزە ئەمنییەكانی كەركوك لێكۆڵینەوەیان لە روداوەكە دەستپێكردو ژمارەیەك كەسیان دەستگیركرد.
باڵێكی دەستڕۆیشتوی ناو پارتیش دامەزراوە ئەمنییەكانی بەكارهێنا بۆ داتاشینی سیناریۆو لەڕێی میدیاكانییەوە كەوتە بڵاوكردنەوە سیناریۆكەو تۆمەتباركردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
PUKMEDIA
دەقی بڕیارەكەی دادگای رەسافە:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

