وتەبێژ: یەكێتی لیژنەیەك بۆ پێكهێنانی حكومەت پێكدەهێنێت
کوردستان 10:39 AM - 2024-11-07
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت، وتەبێژی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: "یەكێتی پڕۆژەی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو هەیە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتی بۆ گفتوگۆككردن لەگەڵ لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكهێناوە".
"یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی خۆی هەیەو لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكات، هاوكات بژاردەی پڕۆژەی لایەنەكانی دیكەش دەكات" سەعدی ئەحمەد وادەڵێت.
پێكهێنانی لیژنەكەی یەكێتی لەكاتێكدایە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزو كونسوڵی وڵاتان و دیداری مێری ئاماژەی بەوەكردووە: "تا ئێستا بڕیاريان نەداوە حكومەت لەگەڵ كێ پێكدەهێنین، بەڵام یەكێتی پەرۆشە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزارو تەندروست، حكومەتێك رەنگدانەوەی خواستەكانی خەڵك بێت و هیچ لایەنێك نەتوانێت مەرام و ویستەكانی خۆی بسەپێنێت و دامەزراوە حكومییەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت.".
راشیگەیاند: "خواست و داواكارییەكانی خەڵك بەرنامەی كاركردنمانەو هەموو هەنگاوێك لەپێناو دابینكردنی داهاتوویەكی گەشتر دەنێین".
هەر لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی لەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ ژمارەیەك لەدیپلۆماتكاران لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ئاماژە بەوەدەكات: "ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان".
رۆژی 20ی 10ـی 2024، دوای شەش ساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەبەشداری 136 لیست و 1191 كاندید بەڕێوەچوو و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش توانی 23 كورسی بەدەستبهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

