بەتیروپشك لەسلێمانی زەوی بەكەسوكاری شەهیدان دەدرێت
کوردستان 11:08 AM - 2024-11-07
PUKMEDIA
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
لەسلێمانی تیروپشكی دابەشكردنی زەوی بەسەر 500 خێزانی كەسوكاری شەهیداندا كراو بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانیش رایگەیاند: "دابەشكردنی زەوییەكان بەتیروپشك و خاڵبەندی بووەو ئەو كەسانەی گرتووەتەوە كەپێشتر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەركراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی زەوییەوە، تائێستا وەریان نەگرتووە".
ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاش تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و رێكخستنی ناوەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 7-11-2024، تیروپشكمان بۆ ناوی كەسوكاری ئەو شەهیدانە كرد كەپێشتر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەركراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی زەوییەوە، تائێستا وەریان نەگرتووە".
"سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی زەوییەكانی ئامادەكردووەو هەموو ئەو كەسوكاری شەهیدانەی ناویان لەلیستەكەدا هەبوو لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون" ئەدیب لەتیف وایوت.
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی 43 هەزار مووچەخۆر هەن، تائێستا 22 هەزار پارچە زەوی بەكەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی دراوەو لە مانگی 3ی ئەمساڵ 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەرو خانەنشیناندا دابەشبكرێت بەمەرجێك پێشتر سوودمەند نەبووبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

