سەعدی پیرە: لایەنەکان گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکەن
کوردستان 12:26 PM - 2024-11-09
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەفدی خۆی هەیە و لەئایندەیەکی نزیکدا گفتوگۆی رەسمی لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات"، دەشڵێت:"ئێمە لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە پۆستەکان دابەشناکەین، بەڵکو بە گفتوگۆ و بەپێی بەرنامەی هەڵبژاردنی سەرجەم لایەنەکان پۆست دابەشدەکەین".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"پاش بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاشکراکردنی ئەنجامەکان و پەسندکردنی لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەفدی خۆی هەیە و لەئایندەیەکی نزیکدا گفتوگۆی رەسمی لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات.
وتیشی:"یەکێتی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکات و بەپێویستی دەزانێت بۆ پێکهێنانی حکومەت بۆچوونیان وەربگرێت، چونکە ئامانجمان راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و پێکهێنانی حکومەتێکی کارایە و دەمانەوێت باسترین خزمەتگوزاریی پێشکەشبکەین، بۆیە پێویستە هەموو شتێک لەبیربکەین و سەرلەنوێ گفتوگۆ بکەینەوە".
سەبارەت بە دابەشکردنی پۆست و بەرپرسیاریتییەکان سەعدی ئەحمەد پیرە وتی:" ئێمە لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە پۆستەکان دابەشناکەین، بەڵکو بە گفتوگۆ و بەپێی بەرنامەی هەڵبژاردنی سەرجەم لایەنەکان پۆست دابەشدەکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

