دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی توێژەران خەڵات دەکات
کوردستان 01:38 PM - 2024-11-10
تایبەت
یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە توێژەرانی بەشداربوووی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی دامەزراوەکەش رایگەیاند:"نووسین بەشێکی جەوهەریە لە خەباتی نیشتمانی بۆ ئەم گەلە مام جەلال هەموو ئەوەی هەیبوو پێ بەخشی و خەباتێکی سەختی بۆ کرد، مام جەلال رەمزێکی ناوازە و سەرکردەیەکی ئازا و هاوبەشێکی رەسەنبوو لە بوونیادنانی وێستگەکانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی".
رۆژی شەممە ٩ی ١١ی ۲۰۲٤ بە سەرپەرشتی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم خانمی یەکەمی عیراق و کۆمەڵێک میوانی حزبی و حکومی و سەرجەم توێژەرانی بەشدرابووی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، لە شاری سلێمانی، هۆڵی کۆبوونەوەی (کۆنگرێس)ی زانکۆی سلێمانی مەراسیمێک سازکرا و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکیدا کە لەبەردەم میوانانی مەراسیمەکەدا پێشکەشی کرد سوپاسی تویژەرانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و وتی :"ئەم بەرهەمە گرنگییەکی زۆری هەیە سەبارەت بە ژیانی مام جەلال و کەسایەتییە بێوێنەییەکەی".
وتیشی:"نووسین بەشێکی جەوهەریە لە خەباتی نیشتمانی بۆ ئەم گەلە مام جەلال هەموو ئەوەی هەیبوو پێ بەخشی و خەباتێکی سەختی بۆ کرد، مام جەلال رەمزێکی ناوازە و سەرکردەیەکی ئازا و هاوبەشێکی رەسەنبوو لە بوونیادنانی وێستگەکانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی".
لەم مەراسیمەدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشرایە ئەو توێژەرانەی بە نووسین و لێکۆڵینەوەی بەشداربوون لە یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری نەجەف رۆژی ٤/١٠/٢٠٢٣ توێژینەوەکانیش لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناونیشانی (کارنامەی تەواوی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی لە شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی) بڵاوکرایەوە و بە دیاری بەخشرایە ئامادەبووان.
کۆڕبەندی نیشتمانیی یەکەم لە سێ تەوەر پیکهاتبوو تەوەرەی یەکەم: (سەرۆک تاڵەبانی لە چاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) کە لەم دانیشتنەدا ١٠ کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا ٧ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەری و میدیاییەکانی) لەم دانیشتنەدا ٥ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد.
ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال-دا بەڕێوەچوو، شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری بەغدا دەستیپێکرد و لە شاری نەجەف کۆتایی هات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

