تەلار لەتیف: سەرژمێری بۆ كوردانی ئامادەنەبووی مادەی 140 مەترسیدارە
کوردستان 05:16 PM - 2024-11-10
PUKMEDIA
تەلار لەتیف ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
تەلار لەتیف ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای خستنەڕووی چەند لایەنیكی ئەرێنی سەرژمێری گشتی لەعیراق، بەڵام رایدەگەیەنێت: "بەشێكی زۆر لەڕاكان پێیانوایە بێ مەترسی نابێت، بەتایبەت بۆ ناوچە دابڕاوەكان، ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی زیانگەیاندنە بەپێگەو رێژەی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان" هەروەك هۆكاری ئەو مەترسییە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە: "بەشێكی بەرچاوی دەنگدەرانی كورد لەوناوچانە دانیشتووی شارو شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانن و لەكاتی نائامادەیان لەو پڕۆسەدا لە كەركوك و شارو شارۆچكەكانی دیكەی ناوچەكانی ماددەی 140 ی دەستوور، ئەوا وەك دانیشتوی ئەو جێگایانە تۆمار ناكرێن" و دەڵێت: "دواتر بۆ هەر داتایەك تایبەت بەدانیشتوان و دەنگدەران ناویان تۆمار نابێت، ئەو بارەی دەبێتە مەترسییەكی حەتمی لەسەر پێگەی كورد لەو شوێنانەو چارەنوسی ئەو جێگایانەش روبەڕوی ئاڵنگاری زۆر دەبێتەوە."
تەلار لەتیف لە نوێترین وتاریدا كە لە بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە بەپێویستی دەزانێت حكومەت و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان كاری جددی بكەن و هەنگاوبنین كە "سەرژمێری ساڵەكانی 1987 و 1997 بە بنەما وەرنەگیرێن، بەڵكو بەبنەما وەرگرتنی سەرژمێری ساڵی 1957" و دەڵێت: "دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ تۆماركردنی هەموو ئەو كوردانەی لەشارو شارۆچكەكانی ناوچە جێناكۆكەكان دەركراون بەهۆی سیاسەتەكانی تەعریبەوە لەو ناوچانە لەپڕۆسەی راپرسییەكە".
دەقی وتارەكە لەم لینكەدایە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

