بڕگەی نەوتی هەرێم لەهەمواری یاسای بودجەدا جێی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2024-11-11
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق، دیناری عيراقی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "ئەو ماددەیەی كەپەیوەندی بەتێچوی نەوتی هەرێمەوە هەیە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستە لەم مانگەی یاساداناندا دەنگی لەسەر بدرێت و لەهەمواری یاسای بودجەدا جێی بكرێتەوە".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەمواری یاسای بودجە بۆ بڕگەی تایبەت بەنەوتی هەرێم بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت".
"لەماوەی ئەم مانگەدا كەوەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران درێژكراوەتەوە، لەبڕگەی ماددەی 12 كەپەیوەندی بەنەوتی هەرێمەوە هەیە دەنگی لەسەر دەدرێت" ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وادەڵێت.
لەبارەی بودجەی ساڵی داهاتووشەوە د. نەرمین مەعروف وتی: "چاوەڕواندەكرێت پەسندكردنی بودجەی ساڵی 2025 بكەوێتە ساڵی داهاتوو".
ئەمەش لەكاتێكدایە لەكۆبوونەوەی رۆژی 5-11-2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران، بڕیاریدا لەخەرجییە سیادییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانی "سۆمۆ" و وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە وەردەگیرێت بگرێتە ئەستۆ، تێچووەكەش بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

