سەرۆك کۆمار: بەرەنگاری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەبینەوە
عیراق 02:01 PM - 2024-11-11
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار و سەرۆك کۆماری ئازەربایجان
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لەگەڵ ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ سەرۆك کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 11-11-2024 لە بارەگای کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29) لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچو، باس لە پەیوەندییە قوڵەکانی نێوان عێراق و ئازەربایجان لە ئاستە جۆراوجۆرەکاندا کرا، هاوکات سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش لە بوارەکانی ئابوری، پیشەسازی، وەبەرهێنان، گەشتیاری، ژینگە و وزە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات.
هەروەها تاووتوێکردنی تەوەرەکانی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29) بابەتێکی دیکەی دیدارەکە بو، لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆك کۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی چالاککردنی میکانیزمەکانی هاریکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە و نێودەوڵەتی لە بواری بەرەنگاربونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، کە روبەڕوی جیهان دەبێتەوە و سنوردارکردنی کاریگەرییە مەترسییەکانی.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەتی ناوچەیی و جیهانی تاووتوێ کران، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بەو ئاڵنگاریانە، بەشێوەیەك کە بنەمای ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بچەسپێنێت.
لای خۆیەوە ئیلهام عەلیێڤ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکەی سەرۆك کۆمار و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسەکەدا دەربڕی، جەختیشیکردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا.
لە کۆبونەوەکەدا، دکتۆر ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی و د.کامیل دولەیمی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبون.
سەرۆك کۆمار بەیانی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی گەیشتە فڕۆکەخانەی حەیدەر عەلیێڤ لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، کە بە بانگهێشتی رەسمیی ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان بەشداری لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29) دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

