کارەبای سلێمانی دژی ناوزڕاندن و تەشهیر بەفەرمانبەرەکانی سکاڵا تۆماردەکات
کوردستان 01:34 PM - 2024-11-12
ئەرشیف
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لەلایەن کەناڵێکی ئاسمانییەوە، دژی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت:" زانیارییەكانی ئەو كەناڵە پڕە لە هەڵە و ناوزڕاندن و تەشهیر بە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرایەتیمان، بەوپێیەی راستەوخۆ ناوی فەرمانبەرەكان و پێگە و پلەكانیان دەهێنرێت، لێرەدا رایدەگەیەنین كە بابەتەكە هیچ پەیوەندی بە داهاتی كارەباوە نیە و هیچ بڕەپارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە".
لەڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە:" كەناڵێكی ئاسمانی بەشێوەیەكی چەواشەكارانە و بەرنامە بۆداڕێژراو لە پێناو لێدان لە شاری سلێمانی و دوور لە هەموو ئیتیكێكی رۆژنامەوانی، باس لە كەیسی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناردەكات لە رێگەی وەسڵی بەتاڵەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی".
" زانیارییەكانی ئەو كەناڵە پڕە لە هەڵە و ناوزڕاندن و تەشهیر بە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرایەتیمان، بەوپێیەی راستەوخۆ ناوی فەرمانبەرەكان و پێگە و پلەكانیان دەهێنرێت، لێرەدا رایدەگەیەنین كە بابەتەكە هیچ پەیوەندی بە داهاتی كارەباوە نیە و هیچ بڕەپارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە، تەنها كەیسێك لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هەیە و بە بڕیاری دادوەر چەند فەرمانبەرێك بانگكراون بۆ لێكۆڵینەوە و یەك فەرمانبەر راگیراوە و لیژنەیەكی لیكۆڵینەوەش پێكهێنراوە و وردبینی لە دۆسێكاندا دەكەن و تائیستا لێكۆڵینەوە و رێكارە یاساییەكان بەردەوامەو، چاوپۆشیش لە هیچ فەرمانبەرێك ناكرێت لەكەیسەكە تێوەگلابێت"، لەڕوونکردنەوەکەدا هاتووە.
هەر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:"لە ئێستادا ئەم كەیسە ئاڕاستەی دادگای لێكۆڵینەوە كراوە و دادگا ئەو بابەتە یەكلادەكاتەوە، كە كێ تاوانبارە و كێش بێ تاوانە و بنەمایەكی یاساییش هەیە دەڵێت (المتهم بریء حتى تثبت إدانته) بۆیە بۆ هیچ كەس و لایەنێكی راگەیاندن نیە لە بری دادگا بڕیار بدات، هاوکات بەتۆمەتباركردنی بەڕێوەبەرایەتیەك و فەرمانبەرەكانی، سەبارەت بەم بابەتە بە مافی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵە تۆماربكەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

