سەرۆککۆمار: گۆڕانکاری ژینگەیی هەڕەشەی راستەقینەیە لەسەر عیراق
کوردستان 04:20 PM - 2024-11-12
سەرۆکایەتی کۆماری عیراق
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق
سەرۆککۆماری عیراق رایدەگەیەنێت
کە جیهان بەگشتی و وڵاتانی تازەپێگەشتوو بەتایبەتی لەبەردەم مەترسی و ئاڵنگاری ئاو
و خۆراک و تەندروستیدان، تەئکیدیشیکردەوە کە عیراق رووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای بێوێنە
و خۆڵبارین و کەمبارانی بووەتەوە و دەڵێت: "ئاستی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی کەمبووەتەوە
و رووبەری سەوزایی لەمەترسیدایە و بەبیابانبوون هەڕەشە لە سروشت و ژینگەی عیراق
دەکات".
د. لەتیف جەمال رەشید
سەرۆککۆماری عیراق لە کۆنگرەی لوتکەی نەتەوەیەکگرتتوەکان بۆ کەشوهەوا (COP 29) کە
لە ئازەربایجان بەڕێووەچوو، وتارێکی پێشکەشکردوو بە وردی باسی لە ئاڵنگارییەکان و
مەترسییەکان لەبەردەم ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکانی ئاو و خۆراک بەگشتی کرد و
داواشیکرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارانە و بەچارەسەرە لەم مەترسییانە
بڕوانن.
د. لەتیف رەشید باسی لە
کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ژینگە لەسەر عیراق کرد و دەڵێت: "بەهۆی
گۆڕانکاری ژینگەییەکانەوە دانیشتووانی کۆمەڵگە دێرینەکان کە لە لیستی شوێنەوارە
جیهانییەکان تۆمارکراون بەرەوە شارەکان کۆچدەکەن و کە ئەوەش مەترسییە بۆ
لەناوچوونی کلتور و دابونەریتە دێرینەکان، هەر لەبارەی عیراقەوە سەرۆککۆمار رایگەیاند
کە عیراق یەکیکە لەو وڵاتانەی کە ئابووریەکەی بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت و سوتەمەنی
بەردین دەبەستێت کە ئەویش کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری ژینگە هەیە.
"پێشنیازدەکەم بە
کردەوە لەم کۆنگرەیەدا سندوقێک دابمەزرێنرێت بۆ چارەسەری کێشە ژینگەییەکان کە
هەڕەشەن بۆسەر مرۆڤایەتی"، سەرۆککۆمار وای وت.
وەبیری کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتیشی هێنایەوە کە رۆڵی گرنگ ببینن لە پەرەپێدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی
لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت لە دۆخی ئێستای ململانێ و ئاڵۆزی کە ماوەیکی
زۆرە لێکەوتەکانی بەسەر کۆمەڵگە و ئابوریەوە رەنگدانەوەی هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

