سەرۆكوەزیرانی عیراق گەیشتە سلێمانی
کوردستان 05:16 PM - 2024-11-13
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ 13-11-2024، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەڕێوڕەسمێكی پڕۆتۆكۆڵیدا لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێم و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لەپاش گەیشتنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ شاری سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكات و دواتر لەدەباشان لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش پرسی هەڵبژاردن و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پڕۆسەی سەرژمێری لەعیراق و بودجەو مووچەی خەڵكی هەرێم و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی یەكێتی و حكومەتی عیراق دەبێت.
لەبارەی كۆبوونەوەكەشەوە، بێستون فایەق راوێژكاری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێدەچێت یەكێك لە پرسە گرنگەكانی كۆبوونەوەكە، پرسی جارێكی دیكە كاندید بوونەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بێت بۆ ئەو پۆستە، چونكە روونە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی كاریگەرە لە هەرێم و عیراق و تەنانەت ناوچەكەش، لەم رونگەیەشەوە پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەرۆكوەزیرانی عیراق گرنگە".
"هاوكات پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و سەرژمێری گشتی لەعیراق و مووچەو بودجەی خەڵكی هەرێم و تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لەكۆبوونەوەكەدا باسدەكرێن، كەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژەی خۆی لەسەر ئەو پرسانە هەیە" بێستون فایەق وادەڵێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 11ی 2024، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بەسەردانێكی چاوەڕوانكراو گەیشتە هەولێرو لەلایەن بەشێك لەكاربەدەستانی حكومەتی هەرێم پێشوازی لێكرا، هەر لەدرێژەی سەردانەكەیدا ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

