دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 01:47 PM - 2024-11-14
پەڕەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گەشتوگوزارو ئۆتۆمبێلی ئۆف رۆد
ئەمڕۆ 14-11-2024 ، دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گەشتوگوزارو ئۆتۆمبێلی ئۆف رۆد، لەساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی كرایەوەو تێیدا زیاتر لە 100 كۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەكی بەشدارن.
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گەشتوگوزارو ئۆتۆمبێلی ئۆف رۆد، بەبۆنەی یادی 240 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانییەوە بەبەشداریی چەندین وڵات لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانییەوە بە هەماهەنگی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی و كۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵ، رێكخرابوو، ئامانجی زیادكردنی رێژەی گەشتیاران و كارئاسانییە بۆ گەشتیاران كە سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن، هاوكات لەپێشانگاكەدا كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان بەشدارن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی كارئاسانی بۆ وەرگرتنی فیزە بۆ گەشتیاران بكەن.
ساڵی رابردوو یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری لەسلێمانی كرایەوە كە بووە هۆی زیادكردنی رێژەی گەشتیاری و بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA تەنها لەساڵی رابردوودا سێ ملیۆن گەشتیار روویان لەپارێزگاكە كردوە.
لەپێشانگا نێودەوڵەتییەكەدا زیاتر لە 100 كۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەكی بونیان هەیەو بڕیارە تا سەعات 5ی ئێوارە پێشانگاكە بەردەوامبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

