پارێزگای سلێمانی بەڕەسمی داوای تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لەبانكی ناوەندی دەكات
کوردستان 05:04 PM - 2024-11-17
پەڕەی پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی داوای تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لەبانكی ناوەندی عیراق دەكات و نوسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی بانكەكە دەكات و داوای لێدەكات دەست بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكە بكەن.
بەگوێرەی نوسراوەكە كە ئیمزای شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لەسەرەو كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، داوا دەكات: "بانكی ناوەندیی عیراق رێنوێنی بدەنە بانكە پەیوەندیدارەكانیان بۆ ئەوەی پڕۆسەی "تەوتین"، بەبانكیكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن".
جێگری پارێزگار بۆ ئەو داوایە پشت بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە (224) لە 29ی شوباتی 2024 بەستووە بۆ تەوتین.
نوسراوەكە بە ژمارە (12054 لە رۆژی 4/11/2024) ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عیراق كراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لەسەردان و كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ هەولێرو سلێمانی لە پرسی تەوتیندا رایگەیاند: "كە ئەو پرسە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت"، بڕیاری دادگاش ئەوەیە كە دەێت تەوتین مووچە لەبانكە نیشتمانییەكانی رەشیدو رافیدەین و بازرگانییەوە بێت".
PUKMEDIA
دەقی نوسراوەكەی پارێزگای سلێمانی:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

