سێهەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی شێرپەنجە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:06 AM - 2024-11-24
ئاژانسەکان
سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی شێرپەنجە
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-11-2024 سێهەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی شێرپەنجە، بەناونیشانی (گەڕان بەدوای داهاتووی چارەسەری شێرپەنجە ) لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کەئامانج لێی خستنەڕووی رێگاکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجەیە.
سیمپۆزیومەکە لەلایەن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراقەوە سپۆنسەر کراوەو بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی چەرموو، زانکۆی کەرخ، پەیمانگەی بڕایت، سەنتەری نێودەوڵەتی -ICTP بۆ فیزیای تیۆری و دامەزراوەی Warithی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری شێرپەنجە سازکراوەو ئامانج لێی خستنەڕووی رێگاکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە و پەرەسەندنەکانی تەکنەلۆژیای ئەو بوارەیە بۆ دۆزینەوەی رێگە و چارەسەری نوێ پەیوەست بە نەخۆشی شێرپەنجە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاماژەی بەوەکردووە، سمپۆزیۆمەکە بە بەشداری دیارترین لە شارەزایان و ژمارەکی بەرچاو لە پسپۆڕان و توێژەرانی (ئیتاڵی، عێراقی، کوردی) بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی (سێ رۆژ) بەردەوام دەبێت.
سلێمانی پایتەختی چارەسەری شێرپەنجە
هاوکات لەلایەکی ترەوە د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلیمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک رایگەیاند: "ساڵی 2016 وەک یەکەم سەنتەر لەهەرێمی کوردستان سەنتەری چاندنی مۆخ لە شاری سلێمانی کرایەوە کەلە هەرێم و عیراقەوە نەخۆشمان بۆ دەهات، تا ئێستا 406 نەخۆش چاندنی مۆخی بۆ ئەنجام دراوە ، 85 حاڵەتی چاندنی مۆخمان بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا کردووە، لەو ژمارەیە نزیکەی 40%ی خەڵکی سلێمانی بوون و نزیکەی 60%ی نەخۆشانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم و عێراق بووە، واتە سەنتەری چاندنی مۆخ لە سلێمانی توانیویەتی خزمەتی هاوڵاتییانی سەرجەم هەرێمی کوردستان و عێراقیش بکات، کەئەم پرۆسەیە زۆر هەستیارە و هەستیارترین چارەسەرە بۆ توشبوانی شێرپەنجە".
"هەوڵمانداوە ئەو گرفتانەی بۆ دەرمان بۆمان دروستبووە تێیپەرێنین و سوپاسی سەرجەم ئیدارە و کارمەندانمان دەکەین کە ماندوونەناسانە بەردەوامن لە خزمەتی هاووڵاتیان، لە ئێستاشدا حکومەتی عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ کارمەند و پزیشکانی هیوا سەنتەرێک بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە شاری موسڵ دروستدەکات"، د. یاد وای وت.
ئەوەش دەڵێت: "سلێمانی پایتەختی چارەسەری شێرپەنجە و چاندنی مۆخی ئێسکە لەهەرێم و عیراق، زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەردەوام و جیهانییە، لە ساڵی 2019دا دوو هەزار و 675 حاڵەت هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2023 سێ هەزار و 285 حاڵەت هەبووە واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە، زیادبوونی ئامارەکان مانای ئەوە نییە هاووڵاتییان هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکەن، بەڵکو دەبێت لە ئاستی باڵا حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

