زاوایەکی سەدام: مەسرور بارزانی وتویەتی عیراق هەڵەبجەی کیماباران نەکردووە
کوردستان 09:45 AM - 2024-11-26
ئاژانسەکان
جەمال مستەفا سوڵتان زاوای دیكتاتۆری لەناوچوو سەدام حسێن
رۆژنامەی (الشرق اوسط)ـی سعودی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ جەمال مستەفا سوڵتان زاوای دیكتاتۆری لەناوچوو سەدام حسێن و سكرتێری دووەمی ئەو دیكتاتۆرە ئەنجامداوە و تێیدا پێشكەشكارەكە پرسیاری لەبارەی چەند پرسێكەوە ئاڕاستەكردووە، یەكێك لەبابەتەكان پرسی كیمیابارانی هەڵەبجە و نازناوی عەلی كیمیایی لەناوچووە، زاواكەی سەدام رەتیدەكاتەوە سەدام و رژێمەكەی ئەو شارەیان بۆردومانكردبێت و دەشڵێت بەڵگەشم ئەوەیە ماوەیەك لەمەوبەر مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە كەبەر لەبۆردومانی هەڵەبجە لەلایەن فڕۆكەكانی رژێمی عیراقەوە، دوو فڕۆكەی ئێرانی شارەكەیان بۆردومانكردووە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی چاوپێكەوتنەكەی زاواكەی سەدام، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دەستاودەست روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و وتویەتی كەسێك بە ناوی جەمال مستەفا تكریتی كە زاوای دیكتاتۆری پێشووی عیراقە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق اوسط)دا ، نكوڵی لە كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە دەكات كە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عیراقەوە ئەنجامدرا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێكی هەڵبەستراوی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەهێنێتەوە كە گوایا وتویەتی ( دوو فڕۆكەی ئێرانی هەڵەبجەیان كیمیاباران كردووە ) نوسینەگەی سەرۆكی حكومەت نووسیویەتی، ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەكی نییە و دروستكراوە و سەرۆكی حكومەت هیچ كاتێك لێدوانی وای نەداوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

